كەشناسی هەرێم لەبارەی هاتنی شەپۆلێكی باران بارین هۆشداری دەدات
  2023-03-13       761       

كەشناسی هەرێم، ئەمشەو دوشەممە، لە هۆشدارییەكدا رایگەیاند، لە رۆژی چوارشەممەی ئەم هەفتەیەوە شەپۆلێكی باران بارین هەرێمی كوردستان دەگرێتەوەو لەكاتی دابارینیشدا پێشبینی بەرزبونەوەی ئاستی ئاو دەكرێت و هەروەها شەپۆلەكە هاتنی بارستە هەوایەكی ساردیشی لەگەڵدا دەبێت بەشێوەیەك كە پلەكانی گەرما بە 4 تا 6 پلە نزم دەبنەوە.

ئاوێنە: كەشناسی هەرێم، كەمێك لەمەوبەر لە هۆشدارییەكدا وتویەتی"رۆژى چوارشەممە کاریگەرى نزمە پاڵەپەستۆى تورکیا ڕو لە ناوچەکەمان دەکات و شەپۆلێکى باران بارین تەواوى ناوچە جیاجیاکانى هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە."

ئەوەشی خستۆتەڕو"لەماوەى کاریگەرى ئەم شەپۆلە ئاستى دابارین لە تەواوى ناوچە جیاجیاکانى هەرێم بەرێژەى مامناوەندو هەندێ کات لێزمە باران دەبێت لەگەڵ هەورە تریشقە."

كەشناسی هەرێم ئاماژەی بەوەداوە كە "زۆرترین رێژەى باران بارینش لە سنورى پارێزگاى دهۆک و ناوچە شاخاوییەکان و قەزاو ناحییەکانى پارێزگاکە دەبێت بەبەراورد بە ناوچەکانى تر."

بەپێی راگەیەندراوەكە "لەکاتى دابارین پێشبینى بەرزیونەوەى ئاستى ئاو دەکرێت."

وتوشیەتی"کاریگەرى ئەم شەپۆلە درێژ دەبێتەوە بۆ رۆژى پێنجشەممە و باران لەناوچەى جیاجیا دەبارێت بەرێژەى کەمتر، لەگەڵ هاتنى بارستە هەوایەکى سارد بەمەش پلەکانى گەرما نزم دەبنە بە 4 بۆ 6 پلەو ئەگەرى بارینى تەزرەش هەیە."

هەروەها پێشبینیشی كردوە كە لەکاتەکانى ئێوارەی رۆژی پێنجشەممەدا کاریگەرى ئەم شەپۆلە کۆتایی بێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×