وه‌زاره‌تى دارایی له‌باره‌ى موچه‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆوه‌ ڕونكردنه‌وه‌ ده‌دات
  2023-03-14       746       


سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌وه‌زاره‌تى دارایی حكومه‌تى هه‌رێم ڕونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ى ده‌نگۆى دواخستنى موچه‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌دات.

میدیاى نزيك له‌پارتى له‌زارى بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی‌و ئابوریی حكومەتی هەرێمه‌وه‌ زانیاریی بڵاوكردۆته‌وه‌ لەبارەی ده‌نگۆى دواخستنى موچه‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆ.

بەرپرسه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی وتویه‌تى، "ئەو دەنگۆیانەى بڵاوبونه‌ته‌وه‌ ڕاست نین، گوایە خشتەی موچەی سبەینێ چوارشەممە گۆڕانكاریی تێداكراوه‌، هیچ گۆڕانكاریه‌ك نه‌كراوه‌و سبەینێ موچەی مانگی شوباتی وەزارەتی ناوخۆو بەڕێوەبەرایەتیی دامودەزگا نەوتییەکان‌و بەڕێوەبەرایەتیی گشتی ڕەگەزنامە دابەشدەكرێت".

ئەمڕۆ سێشەممە به‌هۆى ساڵیادى له‌دایكبونى مه‌لا مسته‌فاى بارزانى پشوى فه‌رمیه‌ له‌هه‌رێمى كوردستان‌و دابه‌شكردنى موچه‌ ڕاگیراوه‌و هیچ شوێنێک موچه‌ى پێنه‌درا.
 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×