پەرلەمانی کوردستان بۆ سوێندخواردنی حەوت کەسی دیکە وەک پەرلەمانتار کۆدەبێتەوە
  2023-03-15       323       

بڕیارە کاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، پەرلەمانی کوردستان کۆبونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامبدات، تەوەری سەرەکی کۆبونەوەکەش، سوێندخواردنی پێنج کەسی نوێیە لەشوێنی حەوت پەرلەمانتاری دەستلەکارکێشاوە.

ئاوێنە: کارنامەی کۆبونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان:

یەکەم:
دروستکردنی لێژنەیەک لە ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان تایبەت بە پاڵاوتنی ئەندامانی ئەنجومەنی کۆمسیاران بەپێی بەندی (1) لە بڕگەی (یەکەم)ی ماددەی (پێنجەم) لە یاسای کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی ژمارە (4)ی ساڵی 2014.

دوەم:
سوێندخواردنی ئەم پاڵێوراوانەی خوارەوە بۆ ئەندامیەتیی پەرلەمانی کوردستان لە شوێنی ئەو ئەندامانەی دەستیان لەکار کێشاوەتەوە لە هەمان لیست بەپێی حوکمی ماددەی (27) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان:-

1- (حسێن عوسمان شریف عومەر)، لە شوێنی ئەندامی دەستلەکارکێشاوە (شێرکۆ جەودت مستەفا).
2- (ئیسلام سعدی علی مامەک)، لە شوێنی ئەندامی دەستلەکارکێشاوە (ئەبوبەکر عومەر عەبدوڵا).
3- (عەبدوڵا حسن حەمەد حسن)، لە شوێنی ئەندامی دەستلەکارکێشاوە (ئیسماعیل علی تەها).
4- (لەیلا عەلی عەبدولعەزیز محەمەد)، لە شوێنی ئەندامی دەستلەکارکێشاوە (سەرچنار ئەحمد محمود).
5- (بیروان فقی اسماعیل باسو)، لە شوێنی ئەندامی دەستلەکارکێشاوە (هلز ئەحمد محەمەد حسن).
6- (دلێر عبدالخالق حاجی)، لە شوێنی ئەندامی دەستلەکارکێشاوە (علی حمەێالح تەها).
7- (مهدی علی عەبدوڵا رحیم)، لە شوێنی ئەندامی دەستلەکارکێشاوە (کازم فاروق نامق).

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×