ئاستی ئاوی بەنداوی دوكان بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبۆتەوە
  2023-03-17       2717       

بەڕێوەبەری بەنداوی دوكان رایگەیاند، بەهۆی باران بارینی ئەم چەند رۆژەی رابردو ئاستی ئاوی بەنداوی دوكان مەترێک و 30 سانتیمەتر بەرزبوەتەوە.

ئاوێنە: كۆچەر جەمال، بەڕێوەبەری بەنداوی دوكان، ئەمڕۆ هەینی، بە میدیای رەسمی گۆڕانی وت"لەو دو شەپۆلە بارانبارینەی ئەم چەند رۆژەی دوایی لە قەزای دوکان زیاتر لە 100 ملیمەتر باران باریوە، ئەوەش کاریگەریی باشی لەسەر بەرزبونەوەی ئاستی ئاوی دەریاچەی دوکان هەبوە."

ئاماژەی بەوەشکرد، ئاستی ئاوی بەنداوەکە لەم چەند رۆژەدا مەترێک و 300 سانتیمەتر بەرزبوەتەوە، کۆی گشتی ئاوی کۆگاکراو لە بەنداوەکەدا نزیکدەبێتەوە لە 35%، بەڵام رێژەی بارانبارین بەراورد بە پار زیاترە، چونکە ئەمساڵ تائێستا 393 ملیمەتر باران باریوە و پار تا ئەم کاتە 288 ملیمەتر باران باریبو.

راشیگەیاند: پار تێکڕای ئاوی کۆگاکراو لە بەنداوەکەدا مەترێک و 80 سانتیم زیاتر بو لە ئەمساڵ، بەڵام بەهۆی ئەو بارانەی لە دەوروبەری بەنداوەکە لەم چەند رۆژەدا باریوە چاوەڕوان دەکرێت  ئاستی ئاوەکە زیاتر بەرزببێتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×