2023-03-17   298     
دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ڤلادیمیر پوتین سه‌رۆكی روسیا ده‌ركرد و رایگه‌یاند كه ناوبراو به‌رپرسیاره له ئه‌نجامدانی تاوانی جه‌نگ له ئۆكرانیا.
ئاوێنە: ئه‌مڕۆ هه‌ینی دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "دادوه‌ر فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ڤلادیمیر پوتین سه‌رۆكی روسیا ده‌ركردووه به‌هۆی تێوه‌گلانی له كرده‌وه‌كانی رفاندنی منداڵان له ئۆكرانیا".
دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ده‌ڵێت: "پوتین تۆمه‌تباره به ئه‌نجامدانی تاوانی جه‌نگ به‌هۆی ڕاماڵینی دانیشتوان و منداڵ له ناوچه داگیركراوه‌كانی ئۆكرانیاوه بۆ روسیا".
هاوكات دادگاگه به‌هه‌مان تۆمه‌ت، فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ماریا ئالیكسییفنا لفوفا بیلوفا رێپێدراوی مافه‌كانی منداڵ له نووسینگه‌ی سه‌رۆكی روسیا ده‌ركردووه.