كەشناسی هەرێم: باران بارین دەستپێدەكاتەوە
  2023-03-18       665       

كەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ(شەممە) لە كاتەكانی شەوەوە ئەگەری باران بارین هەیەو سبەینێش لەدوای نیوەڕۆوە باران بارین دەستپێدەكاتەوەو لە هەندێك ناوچە بەشێوەی لێزمە باران دەبێت و هەروەها ئەم دو رۆژە پلەكانی گەرما ناجێگیر دەبن.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا وتی، ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان لەنێوان نیمچەهەور بۆ هەوری تەواو دەبێت و لە کاتەکانی شەودا ئەگەری بارینی نمە باران هەیە بەتایبەتی لە ناوچەکانی باکوری رۆژئاوای هەرێم.

ئاماژەی بەوەشداوە كە ئەمڕۆ پلەكانی گەرما بە 2 تا 4 پلە لە چاو تۆماركراوەكانی دوێنێ، بەرزدەبنەوە.

بەپێی راگەیەندراوەكە، سبەی یەكشەممە، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی بارانی مامناوەند لە دوای نیوەڕۆوەو لە هەندێ ناوچەدا باران بەلێزمە دەبێت و هەورە تریشقەشی لەگەڵدا دەبێت.

هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە سبەی پلەكانی گەرما بە 1 تا 2 پلە لە چاو تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ، نزم دەبنەوە.

كەشناسی هەرێم پێشبینی كردوە بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی بەم جۆرە بن: ھەولێر: 20، سلێمانی: 19، دھۆک: 19، کەرکوک: 23، ھەڵەبجە: 20، سۆران: 18، گەرمیان: 25 پلە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×