سبەینێ دۆلار بە نرخی 132 هەزار دینار بەم كەسانە دەدرێت
  2023-03-19       1062       

بانكی بازرگانیی هەرێم رایدەگەیەنێت، سبەینێ فرۆشتنی یەك دۆلار بە نرخی 1320 دینار لە لقی پارێزگای هەولێر دەستپێدەكاتەوە و گەشتیارانیش دەتوانن لە رێگای پڕكردنەوەی فۆڕمێكەوە داواكاری كڕینی دۆلار ئاراستەی بانكەكە بكەن.

ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی بانكی بازرگانیی هەرێم لقی پارێزگای هەولێر لە سبەینێوە دەستدەكاتەوە بە فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیاران و هەر دۆلارێك بە 1320 دینار دەبێت.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، بۆ داواكردنی دۆلار لە لقی بانكی بازرگانیی هەرێم لە پارێزگای هەولێر پێویستە فۆرمێك پڕبكرێتەوە و سبەینێ فۆرمەكە چالاكدەكرێت و گەشتیاران دەتوانن پڕیبكەنەوە.

بەڵگەنامە پێویستەكان بۆ كڕینی دۆلار لە بانكی بازرگانیی هەرێم لقی پارێزگای هەولێر ئەمانەن:-

* پاسپۆرت

* ڤیزای گەشتكردن

* تكتی فرۆكە

*ئەو گەشتیارانەی خاوەنی رەگەزنامەی وڵاتانی دیكەی جگە لە عێراق و بە پاسپۆرتی عێراقی گەشتیانكردووە پێویستە هەردوو ئەو پاسپۆرتەیان پێبێت كە خاوەنین.

*گەشتیارانی عومرە كە تكتی فرۆكەیان نییە داواكارییەكانیان بەبێ بوونی تكتی فرۆكە قبوڵدەكرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×