سودانى بۆ كورد: نه‌ورۆزتان پیرۆزبێت
  2023-03-21       415       

سەرۆک وەزیرانی عێراق بەبۆنەی جەژنی نەورۆزه‌وه‌ پەیامێکی بڵاوکردەوەو نوسیویه‌تى، "پیرۆزبایی لەگەلی کورد لەهەرێمی کوردستان دەکه‌م‌و چاوەڕوانی عێراقێک دەکەین کە پێکەوە بونیادی بنێین".

ئاوێنە: ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌ محەممەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق بەبۆنەی جەژنی نەورۆزو سەری ساڵی نوێی کوردی پەیامێکی بڵاوکردەوەو ڕایگه‌یاند، "چاوەڕوانی عێراقێک دەکەین کە پێکەوە بونیادی بنێین‌و هەموان شانازی پێوەبكەین".

سودانى له‌و په‌یامه‌یدا ئه‌وه‌شى باسكردوه‌، "بەجوانترین‌و گەشاوەترین دەربڕینی هیوا، پیرۆزبایی دڵسۆزانەم ئاراستەی گەلی کوردمان لەهەرێمی کوردستانی عێراق‌و سەرجەم گەلی عێراق‌و هەموو گەلانی ناوچەکە دەکەم کە ساڵانە ئاهەنگی نەورۆز دەگێڕن".

سودانى ئاماژەى بەوەشکردوە، "لەكاتێكدا نەورۆزى ئەمساڵ دەكەینەوە كە عێراق هەنگاوی گرنگ دەنێت، بەرەو بەردەوامبونی ئاشتی کۆمەڵایەتی‌و گەشەی ئابوری‌و کارکردن‌و دەستپێکردنی بەرنامەی چاکسازیی گەورە".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×