سەرکۆماری عێراق گەیشتە نیویۆرک
  2023-03-22       495       

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆكایەتی سەركۆماریی عێراق لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە كە عەبدولـلەتیف رەشید گەیشتووەتە نیویۆرك، بۆ ئەوەی بەشداری لە كۆنگرەی ئاووھەوا دا بكات.

ئاوێنە:  لەوەیش كردووە كە وەزیری دەرەوە، فوئاد حوسێن و وەزیری ژینگە، نزار ئامێدی و پارێزگاری بەسرە، ئەسعەد عیدانی یاوەری سەركۆمار دەكەن لە سەردانەكەی بۆ نیویۆرك.

كۆنگرەی ئاووھەوا لە نیویۆرك، لەلایەن نەتەوە یەكگرتووەكانەوە رێكخراوە و لە ٢٢ی ئەم مانگە دەست پێ دەكات و تا ٢٤ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.

ژمارەیەك لە سەركردەكانی جیھان بەشداری لە كۆنگرەی ئاووھەوا لە نیویۆرك دەكەن كە تیایدا پرسەكانی تایبەت بە رووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی ئاووھەوا تاوتوێ دەكەن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×