وەزارەتی بەرگری عێراق ڕایدەگەیەنێت، هەر ئەفسەرێك بیەوێت پلەکەی بەرزبکرێتەوە، پێویستە کێشی دابەزێنێتو توانای جەستەیی زۆرباش بێت.
ئاوێنە: نوسینگەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی بەرگری ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەو تێیدا تهئكیدكراوهتهوه لهسهرئهوهى، وەزیری بەرگری بونی توانای جەستەیی بەشێوەیەکی زۆرباشو دابەزاندنی کێشی کردۆتە دوو مەرجی سەرەکی بۆ پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەران.
وەزارەتی بەرگری ئهوهشى نوسیوه، "جیاکاریی بۆ هیچ کەسێك ناکرێت جگە لەو حاڵەتانەی کە پەیوەندییان بەنەخۆشییەوە هەیەو پێویستە ڕاپۆرتی پزیشکی هەبێت".
وەزارەتی بەرگری لەدرێژەی ڕاگەیەندراوەکە وتویهتى، "ئەو بڕیارەی وەزیر بۆ بەرزکردنەوەی توانای ئەفسەرانی سوپای عێراقییە".