ئێران و سعودیە بەبۆنەى هاتنى مانگى رەمەزان پیرۆزبایی لە یەکتری دەکەن
  2023-03-23       330       

وەزیرانى دەرەوەى سعودیە و ئێران بەبۆنەى هاتنى مانگى رەمەزان قسەیان کرد و رێککەوتن بەمنزیکانە کۆببنەوە، بۆ گفتوگۆ لەبارەى دووبارە کردنەوەى باڵیۆزخانەى وڵاتەکانیان لە وڵاتانى یەکدى.

ئاوێنە: بەگوێرەى راگەیەندراوێکى وەزارەتى دەرەوەى سعودیە، شازادە فەیسەڵ بن فەرحان، وەزیرى دەرەوەى سعودیە پەیوەندى بە حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیرى دەرەوەى ئێرانەوە کردووە و بەبۆنەى مانگى رەمەزانەوە "سڵاو و پیرۆزباییان لە یەکدى کردووە".

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە هەردوو وەزیر رێککەوتن بۆ ئەنجامدانى کۆبوونەوەیەکى دووقۆڵی بەمنزیکانە، بۆ ئەوەی رێگە خۆشبکرێت بۆ کردنەوەی باڵیۆزخانە و کونسوڵخانەکانی نێوان هەردوو وڵات.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×