سەدر بڕیاری قەدەغەی گەشتكردنی بۆ ژمارەیەک کەسى نوسینگەكەی دەركرد
  2023-03-23       518       

میدیا عێراقییەكان بڵاویانكردوەتەوە، ڕێبەری ڕەوتی سەدر، بڕیاری قەدەغەكرنی گەشتی بۆ هەشت لە ئەندامانی نووسینگە تایبەتەكەی خۆی دەركردوە، دەشڵێن، هۆکارى ئەو کارەى سەدر دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەى پێویستە ئەو کەسانە بەشدارى لە چەندین کۆبونەوەى گرنگ بکەن .

میدیاكانی نزیك لەڕەوتی سەدر بڵاویانكردوەتەوە، شەوی ڕابردوو موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر بڕیاری قەدەغەی گەشتكردنی بۆ هەشت لە ئەندامانی نوسینگە تایبەتەكەی خۆی دەركردووە.

دەشڵێن، ئەو کەسانەى سەدر بڕیارەکەى لە دژیان دەرکردووە بریتین لە، مستەفا یەعقوبی، بەرپرسی ئیداریی لە حەنانە، شێخ مەحمود جەیاشی، سەید حەیدەر جابری، سەید عەون نەبی، سەید جەلیل نوری، شێخ ئەحمەد موتەیری، شێخ كازم عیساوی و شێخ موئەیەد ئەسەدی.

ئاماژە بەوەشكراوە، هۆكاری قەدەغەكردنی گەشتكردن لە ئەندامان و بەرپرسانی نوسینگەی سەدر دەگەرێتەوە بۆ ئەوەی، كە پێویستە ئەو ئەندامانە لە مانگی ڕەمەزاندا بەهۆی هەبوونی بابەتە گرنگەكانی پەیوەست بە دۆخی گشتی و تایبەت ئامادەبن و پێویستە بەشداری چەندین كۆبوونەوەی گرنگ بكەن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×