پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر هەمواری یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان دەدات
  2023-03-23       520       

بڕیارە رۆژی شەممەی داهاتو پەرلەمانی عێراق كۆببێتەوەو لە دانیشتەكەدا دەنگ لەسەر هەمواری یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاو قەزاكان بدات.

ئاوێنە: فەرمانگەی راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە، كارنامەی دانیشتنی رۆژی شەممەی خۆی بڵاوكردەوە كە لە دو بڕگە پێكدێت.

بەپێی كارنامەكە، بڕگەی یەكەمی دانیشتنەكە تەرخانكراوە بۆ دەنگدان لەسەر پێشنیارە یاسای هەمواری سێیەمی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاو قەزاكان.

بڕیارە كۆبونەوەكە سەعات 8:30 خولەكی شەو دەستپێبكات.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×