بومەلەرزەیەك لە رۆژهەڵاتی كوردستان رویدا
  2023-03-24       373       

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، لە شاری خوی سەر بە پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی 5.6 پله‌ی رێخته‌ر رویدا و لە پارێزگای وان و جۆلەمێرگی باکوری کوردستانیش هەستیپێکرا.

 ئاوێنە: سەرۆکایەتیی کارەساتی لەناکاو و فریاگوزاریی تورکیا (ئافاد)، رایگەیاند، سەعات 06:16 خوله‌كی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، لە شاری خوی بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی 5.6 پله‌ی رێخته‌ر لە قوڵایی حەوت کیلۆمەتر تۆمارکراوە.

 ئەوەشی خستۆتەڕو، چەقی بومەلەرزەکەی شاری خوی و بە دوری 29.34 کیلۆمەتر لە ناوەندی شارۆچکەی ئەلباک سەر بە پارێزگای وانی باکوری کوردستان بوە.

 بومەلەرزەکە لە هەردو پارێزگای وان و جۆلەمێرگ هەستیپێکراوە، کە هاوسنورن لەگەڵ رۆژهەڵاتی کوردستان.

 تائێستا لە دیوی رۆژهەڵات و باکوری کوردستان هیچ زانیارییەک لەبارەی زەرەر و زیانی بومەلەرزەکە رانەگەیێندراوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×