كەشناسی هەرێم: پلەكانی گەرما بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزدەبنەوە
  2023-03-24       399       

كەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ(هەینی) و سبەی(شەممە) لە ناوچە شاخاوییەكان ئەگەری باران بارین هەیەو هاوكات پلەكانی گەرماش بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزدەبنەوە.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا وتی، ئەمڕۆ هەینی، ئاسمان بەشێوەیەکى گشتى لەنێوان پەڵەهەورو نیمچە هەوردا دەبێت و لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان بەتاییەتى لە پارێزگاى دهۆک ئەگەرى نمەبارانێکی کەم هەیە.

ئاماژەی بەوەشداوە كە ئەمڕۆ پلەكانی گەرما لە چاو تۆماركراوەكانی دوێنێ بە 2 تا 4 پلە بەرزدەبنەوە.

بەپێی راگەیەندراوەكە، سبەی شەممە، ئاسمان لەنێوان نیمچە هەورو هەورى تەواودا دەبێت و ئەگەری باران لە ناوچە شاخاوییەکانى هەرێم هەیە بەتایبەتى لە کاتەکانى دوای نیوەڕۆدا.

ئەوەشی خستۆتەڕو، سبەینێ پلەكانی گەرما زیاتر بەرزدەبنەوە، بەشێوەیەك كە 1 بۆ 2 پلە لە چاو تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ بەرزتر دەبن.

كەشناسی هەرێم پێشبینی كردوە بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی بەم جۆرە بن: ھەولێر: 25، سلێمانی: 22، دھۆک: 24، کەرکوک: 26، ھەڵەبجە: 23، سۆران: 25، گەرمیان: 28 پلە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×