بۆ یەکەمجار سعودیە و ئێران پێکەوە یادی نەورۆز دەکەنەوە
  2023-03-24       475       

میدیا و کاربەدەستانی ئێران بڵاویانکردەوە کە باڵوێزی ئێران و سعودیە لەم هەفتەیەدا لە تاجیکستان کۆبوونەتەوە، کە یەکەمین کۆبوونەوەی لەم جۆرەیە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا کە بەرپرسانی ئەو دوو وڵاتە بە ئاشکرا کۆدەکاتەوە و نزیکەی دوو هەفتە دوای واژۆکردنی ڕێککەوتنەکە دێت بۆ دەستپێکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوانیان.

ئاوێنە: ئاژانسی هەواڵی مێهر ڕایگەیاند، وەلید بن عەبدولڕەحمان ئەلڕەشیدان باڵیۆزی سعودیە لە تاجیکستان بەشداری لە ئاهەنگێکدا کردووە کە باڵیۆزخانەی ئێران لە دوشانبێ بە بۆنەی نەورۆز بەڕێوەی بردووە.

محەممەد تەقی سابیری باڵیۆزی ئێران لە تاجیکستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر کۆمەڵێک وێنەی بە یاوەری هاوتا سعودییەکەی لەناو باڵیۆزخانەی ئێران بڵاوکردەوە.

سابیری لە تویتەکەیدا نووسیویەتی: لە ئاهەنگی نەورۆز و دەستپێکی ساڵی نوێدا لە باڵیۆزخانەی ئێران لە تاجیکستان میوانداری باڵیۆزی شانشینی سعودیەمان کرد.

سابیری زیادی کرد: پەیوەندییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و شانشینی عەرەبستانی سعودیە وەک دوو وڵاتی کاریگەر و گرینگ لە جیهانی ئیسلامی لە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا دەتوانێ ئاراستەیەکی نوێ و ڕۆڵی زیاتر لە خزمەتکردنی بەرژەوەندیی وڵاتان و گەلان دروست بکات لە ناوچەکەدا”، بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر.

سعوودیە و ئێران لە سەرەتای ئەم مانگەدا ڕێککەوتن لەسەر گەڕاندنەوەی پەیوەندییەکانیان دوای چەندین ساڵ لە دوژمنایەتی کە سەقامگیری و ئاسایشی کەنداو بوو کە مەترسی لەسەر سەقامگیری و ئاسایشی کەنداو هەبوو و بەشدارییان کرد لە پەرەپێدانی ململانێکان لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەوانە یەمەن و سوریا.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×