رانیە.. دەستبەسەر نیو تۆن دەنکەهەناری خراپبوودا گیرا
  2023-03-24       359       

لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامی رانیە دەستیانبەسەر نیو تۆن دەنکە هەناری خراپبوودا گرت کە خاوەنەکەی بەنیازبووە بیکاتە سرکە و بە هاوڵاتییانی بفرۆشێت.

ئاوێنە: قائیمقامیەتی قەزای رانیە بڵاویکردەوە، “لە درێژەی بەدواداچوونە بەردەوامەکانی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی قەزای رانیە بۆ پاراستنی تەندروستی و گیانی هاوڵاتییان دەستگیرا بەسەر بڕی نیو تۆن هەناری ئامادەکراو لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری رانیە کە لە ماڵێکدا ئامادەکرابوو بۆ دروستکردنی سرکەی خۆماڵی کە کەڕووی هەبوو و شیاو تەندروست نەبوو بۆ بەکارهێنان و بەهای خۆراکی لەدەستدابوو”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “دەنکە هەنارەکان تەلەفکران و شوێنەکە داخرا و خاوەنەکەی رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە”.

داوایشیکرد، “هەرخاوەن پیشەیەک بۆهەرکار و پیشەیەک پێویستە سەردانی قائیمقامیەت بکەن بۆئەوەی رێنماییان پێبدرێت مۆڵەت دەربهێنێت بۆ ئەوەی شوێنی کاری دیاربێت و بەردەوام لەژێر چاودێری لێژنەکانی تەندروستیدا کاربکات”.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×