دهۆک.. تەرمی کەسێک بە سووتێنراوی دۆزرایەوە
  2023-03-24       317       

وتەبێژی پۆلیسی دهۆک دۆزینەوەی تەرمێکی لەلایەن شوانێکەوە راگەیاند کە ئاسەواری سووتاوی پێوە دیارە.

ئاوێنە: هێمن سڵێمان وتەبێژی پۆلیسی دهۆک رایگەیاند، “ئێوارەی ئەمڕۆ لەلایەن شوانێکەوە لە بوونی تەرمێک لە گوندی ئێسیای سەر بە قەزای شێخان ئاگادارکراینەوە، دوای گەیشتنی تیمەکانمان تەرمەکە بۆ پزیشکی داد گوازرایەوە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “تەرمەکە ئاسەواری سووتاندنی پێوە دیاربووە، بەڵام تا ئێستا بەهۆی نەبوونی ناسنامەوە نەتوانراوە بناسرێتەوە”.

ئاشکراشیکرد، “پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ دۆسیەکە کراوەتەوە، بەردەوامین لە لێکۆڵینەوەکان بۆ گەیشن بە هۆکاری رووداوەکە و دەستنیشانکردنی ناسنامەی قوربانییەکە”.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×