سوپای عێراق بەرەو سنوورەكانی سوریا جوڵە پێدەكرێت
  2023-03-26       429       

بە دوو رۆژ پاش ئەو بۆردومانە مووشەكییەی كرایەسەر بنكەیەكی هێزەكانی ئەمریكا لە پارێزگای دێر لزور لە رۆژهەڵاتی سوریا، هێزەكانی سوپای عێراق بەرەو ناوچە سنوورییەكان لەگەڵ ئەو وڵاتە جوڵە پێكران.

ئاوێنە: بەپێی رۆژنامەی شەرقل ئەوسەت جوڵەپێكردنەكەی سوپا بۆ پڕكردنەوەی بۆشایی ئەمنی نێوان هەردوو وڵاتە.

بۆردومانەكەی سەر بنكە سەربازییەكەی ئەمریكا بەپێنج مووشەك بوو و بەهۆیەوە كارمەندێكی خزمەتگوزاری برینداربوو، وەك ئەوەی سوپای ئەمریكا رایگەیاند.

رۆژنامەكە لە زاری سەرچاوەیەكی بەرپرس لە حكومەتی خۆجێیی پارێزگای ئەنبار رایگەیاند، هێزەكانی سوپای عێراق هەڵمەتێكی گەڕان و پشكنینیان لە ناوچەكانی هێڵی سنووری لەگەڵ سوریادا ئەنجامداوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، سوپا و هێزەكانی پاسەوانی سنوور لە ناوچە سنوورییەكان بڵاوەپێدەكرێن و ئامانج لێی رێگرییە لەهەر دزەكردنێكی ئەمنی.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×