وەزارەتی نەوتی عێراق داهاتی نەوتی بۆ مانگی شوبات بڵاوکردەوە
  2023-03-26       620       

وەزارەتی نەوەتی عێراق كۆی‌ داهات‌و هه‌نارده‌ی نەوتی له‌مانگی شوباتدا بڵاوکردەوە، به‌گوێره‌ی‌ ئاماره‌كه‌، له‌مانگی ڕابردودا به‌به‌های‌ حەوت ملیارو 62 ملیۆن دۆلار نه‌وتی‌ فرۆشتووه‌.

ئاوێنه‌: ئەمڕۆ یەکشەممە وەزارەتی نەوت لەڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەپێی ئاماری کۆتایی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ)، بڕی هەناردەی نەوتی خاو لەمانگی مانگی شوبات گەیشتوەتە 92 ملیۆن و 255 هەزار و 610 بەرمیل، کۆی گشتی داهاتەکەشی حەوت ملیارو 62 ملیۆن دۆلار بوە.

ئاماژەی بەوەشکردووه‌، "کۆی ئەو بڕە نەوتەی لەکێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراقەوە هەناردە کراوە، بڕی 89 ملیۆن و 140 هەزار و 448 بەرمیل بوە، هاوکات ئەو بڕە نەوتەی کە لە نەوتی کەرکوکەوە هەناردە کراوە لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە دو ملیۆن و 834 هەزار و 393 بەرمیل بوە".

هەر بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، تێکڕای نرخی هەر بەرمیلێک بە 76.556 دۆلار بوە، سەرجەم نەوتەکەش لەلایەن 35 کۆمپانیای وڵاتانی جیاجیای جیهانەوە کڕدراون.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×