وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر پشوه‌كه‌ى ڕۆژى شه‌ممه‌ى داهاتوو هاته‌ده‌نگ‌و سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانى سه‌ر به‌وه‌زاره‌ته‌كه‌ى ئاگادارده‌كاته‌وه.
ئاوێنە: له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا، سامان سیوەیلی وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە ئاشكرایكردوه، ڕۆژی شەممەى داهاتوو 1ى 4ى 2023 پشوى فه‌رمیه، به‌ڵام ته‌نها لەخوێندنگه‌كانى خوێندنی سریانی لەهەرێمی کوردستان.
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده ئه‌وه‌شى ڕونكردۆته‌وه، "خوێندنگه‌كانى دیکە، دەوامی ئاسایی تێدا دەکرێت‌و دەتوانن تاقیکردنەوەکانی وەرزی دوەمی پۆلەکانی 9ی بنەڕەتی‌و 12ی ئامادەیی ئەنجامبدەن بەگوێرەی ساڵنامەی خوێندن".
به‌گوێره‌ى ساڵنامه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، 1ى 4ى هه‌موو ساڵێك پشوی سەری ساڵی ئاشوورییەکانه له‌هه‌رێم‌و ئه‌م پشوه‌ش له‌ناوه‌نده‌كانى خوێندن‌و فه‌رمانگه‌كانیشدا، ته‌نها سریان‌و ئاشوریه‌كان ده‌گرێته‌وه‌و له‌و ڕۆژه‌دا ده‌توانن ده‌وام نه‌كه‌ن.