بانکی ناوەندیی عێراق: پێشبنیدەکەین جیاوازیی نێوان نرخی فەرمی دۆلار لەنێوان بانک‌و بازاڕەکاندا کەمببێتەوە
  2023-03-30       593       

یاریدەدەری بەڕێوەبەری فەرمانگەی وەبەرهێنان لە بانکی ناوەندی عێراق ڕایدەگەیەنێت: بانکی ناوەندی چەند ڕێکارێک دەگرێتەبەر و چەند پاکێجێکی دەخاتەڕو بۆ پاڵپشتی کردنی هێزی دیناری عێراق و زیادکردنی حەواڵەی دەرەی و تەمویلی بازرگانی و چەند بابەتێکی.

ئاوێنە حەمەد یونس، یاریدەدەری بەڕێوەبەری فەرمانگەی وەبەرهێنان لە بانکی ناوەندی عێراق ڕایگەیاند: ئەم ڕێکارە نوێیانە لەمڕۆوە کاریگەرییان لەسەر بەرزکردنەوەی بەهای دینار و دابەزینی دۆلار دەبێت و بەهای دۆلار دەستی بە دابەزین کردوە بەهۆی ئەو ڕێکارانەوە و جیاوازی نرخی دۆلار لەنێوان بانکی ناوەندی بازاڕەکاندا کەمدەکاتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد: زۆر گرنگە کە هەموو هەوڵەکان بۆ بەهێزکردنی دیناری عێراقی بێت و چوار ڕێکار لەسەر ڕێنمایی ئەنجومەنی وەزیران دانراوە و لەوانەش یەکەم، پاڵپشتیکردنی بەرهەمی ناوخۆیی و دوەم، کەمکردنەوەی هاوردەکردن و سێیەم،کۆنتڕۆڵکردنی بازاڕەکان و چوارەم کۆنتڕۆڵکردنی خاڵە سنورییەکان.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×