نێچیرڤان بارزانی: ده‌بێ به‌گه‌شتبينييه‌وه‌ له‌ چاره‌سه‌رى كێشه‌ ناوخۆيى و پرسه‌ هه‌ڵواسراوه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا بڕوانين
  2023-04-18       344       

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ لەمیانی میوانداریكردنی ژمارەیەك لە مامۆستایانی ئایینیدا رایگەیاند، ده‌بێ به‌گه‌شتبينييه‌وه‌ له‌ چاره‌سه‌ربونى كێشه‌ ناوخۆيى و پرسه‌ هه‌ڵواسراوه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا بڕوانين.

ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێم، ميواندارى و ئێواره‌خوانێكى بۆ ژماره‌يه‌ك له‌ مامۆستايانى ئايينى به‌ نوێنه‌رايه‌تيى سه‌رجه‌م مامۆستايانى ئاينيى كوردستان ڕێكخست.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، لە ئێوارەخوانەكەدا، نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند،"ده‌بێ به‌ گه‌شتبينييه‌وه‌ له‌ چاره‌سه‌ربونى كێشه‌ ناوخۆيى و پرسه‌ هه‌ڵواسراوه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا بڕوانين، چونكه‌ بێجگه‌ له‌ پێكهاتن هيچ بژارده‌يه‌كى ديكه‌ له‌به‌رده‌م لايه‌نه‌كاندا نييه‌و له‌گه‌ڵ به‌غداش له‌سه‌ر ڕێگه‌ى رێككه‌وتن و له‌يه‌كگه‌يشتنين."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×