هاوسه‌رۆكى گشتى هه‌ده‌په دواى ئه‌وه‌ى به‌یانى ئه‌مڕۆ له‌شارى وان له‌باكورى كوردستان ده‌نگیدا په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند، "هیوادارین ده‌نگه‌كانمان بۆ ئاشتى بێت‌و ئه‌مڕۆش گۆڕانكاریى گه‌وره له‌توركیا ڕوده‌دات".
ئاوێنە: پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی هەدەپە لەبنکەیەکی شاری وان لەباکوری کوردستان دەنگیداو دواتر لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی، "هیوادارین دەنگەکان بۆ ئاشتی‌و ئارامی‌و دیموکراسی بن".
پەروین بوڵدان لەکۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەیدا کە ڕوداویش ئامادەبوو، وتی، "هیوادارین دەنگەکان بۆ ئاشتی‌و ئارامی‌و دیموکراسی بن، لەتورکیا ناهەقی زۆر کراون، بەڵام ئەمڕۆ لەو هەڵبژاردنەدا گۆڕانکارییەکی گەورە دروستدەبێت، خەڵکی تورکیا‌و ئێمە ئەمڕۆ هیوامان بەوەیە گۆڕانکاریی دروستبێت".
بوڵدان دوێنێ له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كى جه‌ماوه‌ریدا له‌گه‌ڵ خەڵکی وان وتى، "دڵنیام ئیرادەیەکی گەورە پیشاندەدەن‌و به‌گشتیش له‌توركیا 14ى ئایار ڕۆژێکی خۆشدەبێت‌و مێژوو دەنوسرێتەوە".