ئەردۆغان ٤٩% - ئۆغڵو ٤٥%، هەدەپە ٦٢ کورسی بەدەستهێنا
  2023-05-15       761       

بەپێی ئەنجامی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، کاندیدی هاوپەیمانیی جمهوور ٤٩%ی دەنگەکانی بەدەستهێناوەو کەمال کڵچدارئۆغڵو، کاندنیدی هاوپەیمانیی میلـلەت ٤٥%ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە.

 

ئاوێنە: بەپێی ئەم ئەنجامە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی تورکیا دەکەوێتە گەڕی دووەم، کە دوو هەفتە دوای گەڕی یەکەم بەڕێوەدەچێت، کە دەکاتە رۆژی ٢٨ی ئایارو رکابەرییەکە لەسەر پۆستی سەرۆککۆمار تەنها لەنێوان ئەردۆغان‌و کڵچدارئۆغڵودا دەبێت.

 

لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانیی تورکیاش، تائێستا هاوپەیمانیی جمهوور ٤٩%ی دەنگەکان، هاوپەیمانیی میلـلەت ٣٥%ی دەنگەکان، هاوپەیمانیی رەنج‌و ئازادی ١٠%ی دەنگەکانیان بەدەستهێناوە.

 

بەپێی ئەم ئەنجامانە ئاکەپە ٢٧٦ کورسیی پارلەمان و مەهەپەی هاوپەیمانی ٥١ کورسیی پەرلەمانیان بەدەستهێناوە، هەروەها جەهەپە ١٦٨ کورسی و ئیی پارتی ٤٤ کورسیی‌و مەهەپە ٥٢ کورسییان بەدەستهێناوە، هەرچی پارتی چەپی سەوزە (هەدەپە) ٦٢ کورسی بەدەستهێناوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×