١٦١ هاوڵاتی سوریا کە بەشێکیان کوردن لە سودانەوە گواسترانەوە بۆ قامشلۆ
  2023-05-23       333       


١٦١ هاوڵاتی سوریا و رۆژئاوای کوردستان، کە بەهۆی شەڕی ناوخۆیی سوریاوە لە سودان گیریان خواردبوو، گەڕێندرانەوە شاری قامشلۆ.

ئاوێنه‌: مەرسەدی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، گەڕاندنەوەی ئەو هاوڵاتیانەی پشتڕاست کردەوە و ئاماژەی بەوەکرد کە لە ٢٤ی نیسانەوە هەوڵ دەدرێت ئەو هاوڵاتیانە بگەڕێندرێنەوە بۆ سوریا.

مەرسەدی سوریا رایگەیاند، ئەو هاوڵاتیە کورد و عەرەبانە بە هەوڵی خۆبەڕێوەبەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا گەرێندراونەتەوە و ئاماژەی بەوەکرد کرد، خۆبەڕێوەبەرێتیەکە هەوڵ دەدات، هاوڵاتیانی دیکەی سوریا و رۆژئاوای کوردستانیش بگەڕێنێتەوە.

باسی ئەوەشی کرد کە لە ئێستادا نزیکەی ٣٠ هەزار هاوڵاتی سوریا کە بەشێکی زۆریان کوردن، لە سودان گیریان خواردووە و چاوەڕێ دەکەن، لە وڵاتە رزگار بکرێن کە مەترسی لەسەر ژیانیان هەیە.

دوێنێ بە دەستپێشخەری ئەمریکا و سعودیە، ئاگربەست لەنێوان لایەنەکانی شەڕی ناوخۆی سوریا راگەیەندرا و هەوڵ دەدرێت، هاوڵاتیانی مەدەنی بپارێزرێن. تاوەکو ئێستا ٧ جار ئاگربەست پێشێل کراوە. بەگوێرەی ئامارە فەرمیەکان لە شەڕی ناوخۆیی سوداندا تاوەکو ئێستا ٨٣٢ کەس کوژراون و زیاتر لە ملیۆنێک کەسیش ئاوارە بوون.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×