نوسینگەكەی رەتیدەكاتەوە مەسرور بارزانی 100 ملیۆن دۆلاری بۆ دامەزراندنی كەناڵێك تەرخان كردبێت
  2023-05-25       357       

نوسینگەی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رەتیدەكاتەوە مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەت، بڕی 100 ملیۆن دۆلاری بۆ دامەزراندنی كەناڵێكی ئاسمانی تەرخان كردبێت.

ئاوێنە: ئەمڕۆ پێنجشەممە، كەناڵی ئێن ئاڕ تی بڵاویكردەوە "مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕی 100 ملیۆن دۆلار بۆ دامەزراندنی كەناڵێكی دیكەی ئاسمانی تەرخان دەكات، لەكاتێكدا دەڵێت، پارەمان نییە بۆ موچە."

لە بەرامبەر ئەو هەواڵەدا، هەر ئەمڕۆ، نوسینگەی سەرۆكی حكومەتی هەرێم بەناوی سەرچاوەیەك لە نوسینگەكەوە رونكردنەوەیەكی بڵاوكردۆتەوەو تێیدا وتویەتی، "ئێمە ئەم بانگەشە هەڵبەستراوە بەتەواوی رەتدەكەینەوە كە هیچ بنەمایەكی نییە."

ئاماژەی بەوەشداوە كە "داوای یاسایی"ش لە سەر کەناڵەکە تۆمار دەکەن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×