یوسف كلابی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند كه دوای كۆتاییهێنان به پرسی بودجه، كار بۆ گۆڕینی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ده‌كه‌ن و شاخه‌وان عه‌بدوڵا له پۆسته‌كه‌ی دوورده‌خه‌نه‌وه.
ئاوێنە: یوسف كلابی ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق و نوێنه‌ری شاری واست له راگه‌یه‌ندراوێكی كورتدا بۆ شاخه‌وان عه‌بدوڵا جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت: "دوای ئه‌و رۆڵه ره‌گه‌زپه‌رستانه و شۆڤێنییانه‌ی بۆت ماوه‌ته‌وه و قۆستنه‌وه‌ی پۆسته‌كه‌ت و تێپه‌ڕاندنی چوارچێوه‌یاساییه‌كان و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و جێگری یه‌كه‌م، دوای بودجه ئیمزا كۆده‌كه‌ینه‌وه بۆ گۆڕینت".
یوسف كلابی به شاخه‌وان عه‌بدوڵا ده‌ڵێت: "تۆ بوویت به مه‌ترسی بۆسه‌ر یه‌كپارچه‌یی عێراق و ئاسایشه‌كه‌ی و دامه‌زراوه ده‌ستوورییه‌كانی و سوێندخواردنه ده‌ستورییه‌كه‌ت پێشێلكردووه".
ئه‌م لێدوانه‌ی كلابی دوای ئه‌وه دێت كه شاخه‌وان عه‌بدوڵا جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق به نووسراوێكی فه‌رمی داوایكرد لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق كاره‌كانی هه‌ڵپه‌سێرێت تا ژماره‌ی ئه‌ندامه‌كانی له 24 ئه‌ندامه‌وه كه‌مده‌كاته‌وه بۆ 23 ئه‌ندام.
به‌پێی لێكدانه‌وه‌كان ئه‌م داواكارییه‌ی شاخه‌وان عه‌بدوڵا بۆ ئه‌وه‌یه یوسف كلابی له لیژنه‌ی دارایی دووربخاته‌وه، چونكه له ریزبه‌ندییه‌كه‌دا ژماره 24ی هه‌یه و به‌وپێیه‌ش له حاڵه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌ندامه‌كانی بۆ 23 ئه‌ندام ئه‌گه‌ر زۆره ناوبراو ئه‌ندامێتی لیژنه‌كه‌ی لێبه‌سندرێته‌وه.