كۆمەڵی دادگەری: بڕیارەكەی دادگای فیدرالی سەلماندی كە دەسەڵاتدارانی هەرێم بەهەڵە حوكمڕانی دەكەن
  2023-05-30       350       

وتەبێژی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان، رایگەیاند، بڕیارەكەی ئەمڕۆی دادگای فیدرالی عێراق، ئەو راستیەی چەسپاند، كە دەسەڵاتدارانی هەرێم بە شێوازی "هەڵە" حوكمڕانی دەكەن و بڕیار دەدەن كە زەقترینییان درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمان بو.

ئاوێنە: محەمەد حەكیم، وتەبێژی كۆمەڵی دادگەری، ئەمشەو سێشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی"بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی عێراق، ئەو ڕاستییەی چەسپاند کە دەسەڵاتدارانی ھەرێم بە ڕێچکە و شێوازێکی ھەڵە حوکمرانی دەکەن و دور لە یاسا و پرەنسیپەکان بڕیاری ھەڵە دەدەن، کە زەقترینیان درێژکردنەوەی تەمەنی دامەزراوە فەرمییەکانی ھەرێم، لەسەرویانەوە پەرلەمان بو."

وتەبێژی كۆمەڵ جەختی كردۆتەوە كە "ئێمە بەردەوام دژی درێژکردنەوەی تەمەنی هەر کام لەو دامەزراوانە بوین، بۆیە لە ھەمویان کشاینەوە، زۆر جاریش سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری ھۆشیاریی دڵسۆزانەی داوە کە بەم شێوە حوکمرانییە لە ناوخۆ زەرەر و لە دەرەوەش ناوبانگی میللەتەکەمان لەکەدار دەبێت و بەهۆیەوە دەبینە گاڵتەجاری وڵاتان، بەڵام ئەم دەسەڵاتە لە جیاتی گوێگرتن لە دڵسۆزان، لەسەر بڕیاری هەڵەو تاکڕەوانەو حوکمرانیی خراپ بەردەوام بو."

دەقی راگەیەندراوەكە:

بەناوی خوای گەورەو میهرەبان

بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی عێراق، ئەو ڕاستییەی چەسپاند کە دەسەڵاتدارانی ھەرێم بە ڕێچکە و شێوازێکی ھەڵە حوکمرانی دەکەن و دور لە یاسا و پرەنسیپەکان بڕیاری ھەڵە دەدەن، کە زەقترینیان درێژکردنەوەی تەمەنی دامەزراوە فەرمییەکانی ھەرێم، لەسەرویانەوە پەرلەمان بو.

ئێمە بەردەوام دژی درێژکردنەوەی تەمەنی هەر کام لەو دامەزراوانە بوین، بۆیە لە ھەمویان کشاینەوە، زۆر جاریش سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری ھۆشیاریی دڵسۆزانەی داوە کە بەم شێوە حوکمرانییە لە ناوخۆ زەرەر و لە دەرەوەش ناوبانگی میللەتەکەمان لەکەدار دەبێت و بەهۆیەوە دەبینە گاڵتەجاری وڵاتان، بەڵام ئەم دەسەڵاتە لە جیاتی گوێگرتن لە دڵسۆزان، لەسەر بڕیاری هەڵە و تاکڕەوانە و حوکمرانیی خراپ بەردەوام بو.

محەمەد حەکیم

وتەبێژی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان

زۆرترین بینراو
© 2023 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×