کاتی کارپێکردنی مۆلیدە ئەهلییەکان دەگۆڕێت
  2023-05-31       422       

لەگەڵ هاتنى وەرزى هاوین و بەرزبوونەوەى پلەکانى گەرما و بەڕێوەچوونى تاقیکردنەوەکانى قۆناغی 12 گۆڕانکاریی لە بەرنامەى کارکردنى موەلیدە ئەهلییەکان دەکرێت.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، “هاوکات لەگەڵ هاتنى وەرزى هاوین و بەرزبوونەوەى پلەکانى گەرما و بەڕێوەچوونى تاقیکردنەوەکانى قۆناغی 12 بەرنامەی کارپێکردنی مۆلیدە ئەهلییەکانیش دەگۆڕێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئاگادارى خاوەن موەلیدە ئەهلییەکانى ناو شارى سلێمانى دەکەینەوە، لە سبەینێ پێنج شەممەوە بەرنامەى کارکردنیان دەبێت بە 24 کاتژمێرى، واتە هەرکاتێک کارەباى نیشتیمانى کوژایەوە پێویستە ئەوان کارەبا بدەن بە هاوڵاتییان”.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×