باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق رایگەیاند، پشتگیری تەواوی ئەنجامدانی هەڵبژاردن دەکەن لە هەرێم. دەشڵێت، هاوکاری نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەن لە بەجێ گەیاندنی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستاندا.
ئاوێنە: ئالینا رۆمانۆوسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا ئاماژەی بەوەدا: "پشتگیری تەواوی ئەنجامدانی هەڵبژاردن له ههرێمی كوردستان دەکەین".
وتیشی: "داواکارین هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا ئەنجام بدرێت و هاوکاری نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەین لە بەجێ گەیاندنی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستاندا".
هەروەها، هیواشی خواست هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد لە هەرێم ئەنجام بدرێت.