سودانی لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمان كۆدەبێتەوە
  2023-06-08       486       

بڕیارە سەرۆک وەزیرانى عێراق لەگەڵ لیژنەى دارایی پەرلەمان لەبارەى پرسی گواستنەوە(موناقەلە) لەنێو بودجەدا کۆدەبێتەوە، ئەوەش بەر لەوەى پڕۆژەیاساى بودجەى گشتى لە پەرلەمان بخرێتە دەنگدانەوە.

ئاوێنە: بەگوێرەى زانیارییەکان، بڕیارە محەمەد شیاع سودانى، سەرۆک وەزیرانى عێراق لەگەڵ لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق کۆببێتەوە بۆ تاوتوێکردنى پرسی گواستنەوە لەنێو بودجەدا.

لەوبارەیەوە عارف حەمامى، ئەندامى پەرلەمانى عێراق لە فراکسیۆنى چوارچێوەى هەماهەنگی بە روداوى راگەیاند، "ئەو کۆبونەوەیە بۆ تاوتوێکردنى ناکۆکییەکانە لەبارەى پرسی گواستنەوە لە بودجە تاوەکو رێککەوتنى لەسەر بکرێت و رێگر بێت لەوەى لەدواى پەسەندکردنى بودجە حکومەت تانەى لێ بدات."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×