یەکێک لە کوژراوەکانی ڕوداوەکەی هەولێر ئامۆزا و پاسەوانی ئازاد جوندیانییه‌
  2019-07-17       2781       


یەکێک لە کوژراوەکانی ڕووداوی تەقەکردنەکەی ئەمڕۆی هەولێر، ئامۆزا و پاسەوانی ئازاد جوندیانی ئەندامی پێشووی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بووە، برینداری ڕووداوەکەش گیانی لەدەستدا.

هەڵگورد جوندیانی برای ئازاد جوندیانی، ئەندامی پێشوی مەکتەبی سیاسی یەکێتی، لە هەژماری خۆی لە فەیسبوک بڵاویکردووەتەوە، ''ئامۆزایەکیان کە هاوکات پاسەوانی ئازاد جوندیانی بووە لە ڕووداوی تەقەکردنەکەی ئەمڕۆی شاری هەولێر کوژراوە''.

هەڵگورد جوندیانی ئەوەشی نووسیوە ''نەریمان جوندیانی ئامۆزام لەگەڵ بەشدار رەمەزانی هاوڕێی، ئەمڕۆ نیوەڕۆ لەهەمان شوێن بوون کە رووداوی ریستۆرانتی هوکەبازی هەولێری تیا ڕوویداوە''.

نەریمان عوسمان کە باوکی سێ منداڵە، لەروداوی هێرشەکەی ئەمڕۆی هەولێردا گیانی له‌ده‌ستدا، ئەو بۆ کاری تایبەت چوبوە هەولێرو لەو رێستۆرانتە نانی خواردوە.



زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×