کچە سەربازانی ئیسرائیل ئەركی روبەروبونەوەی چەكدارانی حزبوڵا‌و سوپای پاسدارانیان پێدەسپێدرێت
  2019-07-22       1846       

ئا: ئاوێنە



یەكەی ئۆپەراسیۆنی کجان‌و ژنە سەربازانن سوپای ئیسرائیل، ئەركی پاراستنی ئاسایشی یەكێک‌ لەهەستیارترین سنورەكانی ئەو وڵاتەیان پێسپێردراوە، كە سنوری سوریایە.

كچان‌و ژنە سەربازانی ئیسرائیلی ئەو ئەگەرە بەدور نازانن كە لەحاڵەتی رودانی هەر روبەڕوبونەوەیەكدا جەنگ لەسنوری سوریادا روبدات‌و لەگەڵ چەكدارانی حزبوڵای لوبنان‌و سوپای پاسداران پێكهەڵپژێن، كە لەناو سوریا‌ لەبەرزاییەکانی جۆلاندا بنكەیان داناوە.

کەناڵی 10ی ئیسرائیل لەڕاپۆرتێكیدا هەواڵی ئەوەی بڵاوكردەوە كە كچان‌و ژنە سەربازانی ئیسرائیلی لەسنوری رۆژهەڵاتی ئەو ولاتەدا سەرگەرمی كۆكردنەوەی زانیاری سەربازین. 

بەپێی راپۆرتەکە ئەركی كچ‌و ژنە سەربازەکان ئەوەیە چەندین كاتژمێر رۆژانە لەهێڵی تەماس بەرامبەر بەهێزەکانی دوژمن جێگیر بن‌و لەڕێگەی چەندین ئامێری پێشكەوتوی ئەلكترۆنییەوە، چاودێری جموجۆڵی سەربازی لەناو خاكی سوریادا بكەن‌و بچوكترین جوڵە لەهەر شوێنێكەوە روبدات بیگەیەنن بەبنكەی سەرەكی سەربازییان.

یەكێك لەگرنگترین ئەو زانیاریانەی ئەم ژنە سەربازانە ئاشكرایان كردوە، چالاكی چەكدارانی حزبوڵا‌و فەیلەقی قودسی سوپای پاسدداران بوە كە ویستویانە لەسنوری ئیسرائیل نزیك ببنەوەو بنكە‌و سەنگەر دابنێن.

بەپێی راپۆرتەكە، لەهەندێك خاڵی سنوریدا ئەم ئەركە وا پێویست دەكات، كچانی سەرباز لەپشت گژو گیاو درەختەوە خۆیان بشارنەوەو زۆر لەنزیكەوە چاودێری هەر چالاكییەكی سەربازی ئاشكراو نهێنی ناو خاكی دوژمن بكەن.

فەرماندەی یەكەی ژنە سەربازەكان، كە كچێكی قژ زەردی جوانكیلەیە، بەزەردەخنەوە لەم راپۆرتەدا دەڵێت "هەندێكجار ئەركی پاراستنی سنور وا پێویست دەكات، كچان سێ‌ شەوو رۆژی بەردەوام لەخاڵی دیدەبانی‌و پاسەوانیدا بمێننەوەو ئەو شوێنە بەجێنەهێڵن كە تیایدان".
دەشڵێت "هەرچەندە ئەمە ئەركێكی قورسە، بەڵام كچانی ئیسرائیلی راهاتون‌و ئامادەن سنوری وڵاتەكەیان لەدوژمن بپارێزن".

لەراپۆرتەكەدا ئاماژە بەوە دەكرێت ئەمە یەكەمین ئەركی قورسە لەسوپای ئیسرائیلدا بەكچانی سەرباز بسپێردرێت‌و چالاكانە سنور بپارێزن، ئەم كچانە سەلماندویانە دەتوانن لەكاتی ماوەی خزمەتی سەربازییاندا، شان بەشانی سەربازانی كوڕ، لەئۆپەراسیۆنەكاندا بەشداری بكەن‌و ئیسرائیل بپارێزن.

سوپای ئیسرائیل مەبەستیەتی كە كچان شان بەشانی كوڕان، لەپاراستنی ئاسایشی وڵاتدا بەشدار بن، گەیشتن بەم ئامانجە لەدیدی كۆمەڵگەی ئیسرائیلەو‌ە بەرزكردنەوەی رۆڵی ژنان لەسوپادا‌و مافی یەكسانی نێوان ژن‌و پیاو بەدیدەهێنی. بەلام لەدیدی سوپاوە، بایەخێكی دیكەشی هەیە، ئەویش ئەوەیە بەهەر ئەندازە كچان رۆڵی زیاتر لەئەستۆ بگرن لەسوپادا، ماوەی خزمەتی سەربازی كوڕان كەمتر دەبێتەوە، کە لەئێستادا ماوەی خزمەتی سەربازی كوڕان 3 ساڵەو هەمو هاولاتییەکی ئیسرائیل لەتەمەنی 18 ساڵییەوە دەبێت ئەو خزمەتە جێبەجی بكەن.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
بافڵ تاڵەبانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەوادەی خۆیدا دەكرێت
ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د: هیچ هێزێكى ئۆپۆزسیۆنى ئێرانى‌و توركى لاى ئێمه‌ تیرۆریست نین
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
مەسعود بارزانی: ناكرێ لەو وادەیەی دیاریكراوە "هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد" بەڕێوەبچێت
وتەبێژی وەزارەتی دارایی: دەستمان بە رێککارەکانی پلەبەرزکردنەوە کردوە
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
وەزیری نەوتی عێراق: داوامان لە حكومەتی هەرێم كردوە نەوت رادەستی سۆمۆ بكەن بۆ هەناردەكردنی
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×