ئا: ئەردەڵان عەبدوڵڵا
پێش چەند ساڵێک گۆڤاری فۆرین پۆلیسی ئه‌مریکا، ڕاپۆرتێکی بڵاوکرده‌وه تێدا شرۆڤه‌یه‌کی سیاسی بۆ چۆنێتی دروستبوونی دیکتاتۆرێک له وڵاتێک‌دا ده‌رخستووه، راپۆرتەکە باسی گرتنه‌به‌ری 10 رێگا و سیاسەت دەکات، کە وا دەکات کەسێک خۆیبکاته دیکاتۆرت. راپۆرته‌که به‌شێوه‌یه‌کی ئه‌کادیمیانه، باسی 10 خاڵ کردوه که نیشانه‌ی دروستبوونی دیکتاتۆریه‌ته له وڵات‌دا. ئێمه لێره‌دا به کورتی باسی ئه‌و 10 خاڵه ده‌که‌ین، که تاڕاده‌یه‌کی زۆر، گوزارشت له شێواز و سیمای رژێمه دیکتاتۆره‌کان ده‌کات.
1. تۆقاندنی میدیای ئۆپۆزسیۆن
مانه‌وه‌ی دیکتاتۆر به‌ستراوه‌ته‌وه به کۆنترۆڵکردنی « زانیارییه‌کانه‌وه»، کاتێک کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک خاوه‌نی میدیایه‌کی ئازاد‌و هوشیار نه‌بێت، ئه‌وا جه‌ماوه‌ر ناتوانێت زانیاری راست و دروستی ده‌ستبکه‌وێت، بۆئه‌وه‌ی له‌رێگه‌ی ئه‌و زانیاریانه‌وه، بتوانێت کاروبارو ئیداره‌ی سیاسیه‌کانی هه‌ڵبسه‌نگێنێت. بۆ نموونه دیکتاتۆره‌کان هه‌وڵده‌ده‌ن له‌ڕێگه‌ی دادگا و یاساوه سزای رۆژنامه‌نووس و میدکاران بدده‌ن، ئه‌مه‌ش له‌ڕووی دارایی و تواناوه، میدکاران هیلاک و بێ تاقه‌ت ده‌کات، ته‌نانه‌ت کاتێکیش له دادگاکانیش رزگاریان بێت، ئه‌وا له‌ڕووی مه‌عنه‌وییه‌وه کاریگه‌ری زۆریان لێده‌کات. یان له‌رێگه‌ی ده‌زگا ئه‌منیه‌کانه‌وه رێگا له‌کاری رۆژنامه‌نووسان ده‌گرێت و سزای ئه‌و که‌سانه‌ش ده‌دات، که دزه بهههواڵهکان ده‌که‌ن بۆ ناو میدیاکان.
2. دروستکردنی ده‌زگای میدیای سه‌ر به‌ده‌سه‌ڵات
روویه‌کی تری سیاسه‌تی دیکتاتۆره‌کان له‌به‌رامبه‌ر میدیا ئه‌وه‌یه، دیکتاتۆره‌کان هه‌وڵده‌ده‌ن ده‌زگایه‌کی میدیایی گه‌وره سه‌ر به‌خۆییان دروستبکه‌ن، که هه‌موو کاتێک پشتگیری سه‌رۆک و پارته‌که‌ی بکات، ببێته چه‌کێک له‌دژی نه‌یارانی به‌کاریبهێنێت.
3. به‌سیاسیکردنی ده‌زگا سه‌ربازی و مه‌ده‌نییه‌کان
به‌لای رژێمه دیکتاتۆره‌کانه‌وه زۆر گرنگه هه‌میشه ئه‌ندامه گرنگه‌کانی ده‌زگاکانی حکومه‌ت، له‌ژێر فشارێکی سیاسی گه‌وره‌دا بن، بۆئه‌وه‌ی کاره‌کانیان به باشی به‌جێبگه‌یه‌نن، کاتێکیش فه‌رمانبه‌ره ئیداریه‌کانی حکومه‌ت بزانن، که هه‌میشه له‌ژێر ترسی ده‌رکردندان، ناچار ده‌بن که گوێرایه‌ڵی فه‌رمان وسیاسهتهنای سه‌رۆک بن. ئه‌مه‌ش به‌تایبه‌تی له فه‌رمانده‌یی سوپا و ده‌زگای ئه‌منی و هه‌واڵگریدا رۆڵی هه‌یه، که سه‌رۆک ده‌یه‌وێت که‌سانی نزیکی خۆی له‌م شوێنه حهساسانه دابنێت.
4. چاودێریکردنی ئۆپۆزسیۆن و نه‌یارانی ده‌سه‌ڵات
نیشانه‌یه‌کی تری دیکتاتۆره‌کان ئه‌وه‌یه که ئۆپۆزسیۆن و نه‌یارانی ده‌سه‌ڵات، ده‌خاته ژێر چاودێرییه‌کی وورده‌وه، ئه‌مه‌ش له‌ڕێگه‌ی ده‌زگا ئه‌منیه‌کانه‌وه، بۆنموونه کاتی خۆی سه‌رۆک نیکسۆن له‌ڕێگه‌ی ده‌زگای هه‌واڵگریه‌وه ، توانی چاودێری ئه‌و که‌سایه‌تیی و رێکخراوه مه‌ده‌نیانه بکات، که‌دژی جه‌نگی ڤێتنام بوون. له‌لایه‌کی تره‌وه ئێستا به‌هۆی به‌هێزبوونی ته‌کنه‌لۆژیایه‌وه، دیکتاتۆره‌کان ده‌توانن به‌شێوه‌یه‌کی ووردتر، چاودێری نه‌یارانیان بکه‌ن.
5 . دروستکردنی کۆمه‌ڵێک بازرگانی سه‌ر به ده‌سه‌ڵات
نیشانه‌یه‌کی تری حوکمی دیکتاتۆره‌کان ئه‌وه‌یه، نوخبه‌یه‌کی بازرگان نزیک خۆی دروست ده‌کات و هه‌موو هه‌لێکی بازرگانی ده‌به‌خشێته ئه‌و نوخبه‌یه، له‌هه‌مانکاتیشدا سزای ئه‌و بازرگان و کۆمپانیایان ده‌دات، که نه‌یاری ئه‌ون یان ناچنه ژێر هه‌ژموونی سیاسیی ئه‌وه‌وه. له‌راستیدا ئه‌مه‌ش جگه له دیکتاتۆریه‌ت، نیشانه‌یه‌کیشه بۆ دروستبوونی حوکمی گه‌نده‌ڵی . ئه‌م شێوه‌یه‌ش ئه‌ردۆغان له تورکیا پێڕه‌وی ده‌کات.
6. دانانی دادگای باڵا
نیشانه‌یه‌کی تری حکومی دیکتاتۆری ئه‌وه‌یه، که دادگای باڵا‌و دادوه‌ره‌کان له‌لایه‌ن سه‌رۆکه‌وه داده‌نرێن، هه‌موو دادوه‌ره‌کانیش ده‌بێت پشتگیری ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆر و حزبه‌که‌ی بکه‌ن، هه‌ر دادوه‌رێکیش له‌دژی ئه‌و بوه‌ستێته‌وه، له‌کاره‌که‌ی ده‌رده‌کرێت.
7 . سه‌پاندنی یاسا به‌پێی ویستی سه‌رۆک
هه‌مووکاتێک یاسا به‌شێوه‌یه‌کی بێلایه‌نانه داده‌نرێت، به‌ڵام له‌سایه‌ی حوکمی دیکتاتۆره‌کاندا، یاسای به‌پێی ویست و ئاره‌زووی دیکتاتۆره‌کان داده‌نرێت. له‌مباره‌یه‌وه دیکتاتۆره‌کان ده‌توانن، له‌ڕێگه‌ی دادگاوه یاسای توند به‌سه‌ر نه‌یارانیاندا بسه‌پێنن، له‌هه‌مانکاتیشدا یاسا به‌سه‌ر لایه‌نێکدا ده‌سه‌پێنن و به‌سه‌ر لایه‌نێکی تردا ناسه‌پێنن. واته یاسا به‌پێی ویست و ئیراده‌ی دیکتاتۆر ده‌بێت نه‌ک به‌رژه‌وه‌ندی گشتی.
8. ساخته‌کاری
نیشانه‌یه‌کی تری دیکتاتۆره‌کان ئه‌وه‌یه، که ساخته‌کاری له کاتی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا ده‌کات و ناهێڵێت ئۆپۆزسیۆن له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ستبهێنن، هه‌میشه ساخته‌کاری ده‌بێته سیمای سه‌ره‌کی هه‌موو هه‌ڵبژاردنێکی وڵات.
9. تۆقاندنی خه‌ڵکی
نیشانه‌یه‌کی تری حکومی دیکتاتۆری ئه‌وه‌یه، سیاسه‌تی ترس و تۆقاندنی به‌ناو خه‌ڵکیدا بڵاوبکاته‌وه، کاتێک گه‌لیش خۆی له‌به‌رده‌م ترسێکی ده‌ره‌کی یان ناوخۆیدا ببینێته‌وه، ناچار ده‌بێت خۆی بخاته ناو باوه‌شی سه‌رۆکێکه‌وه تاوه‌کو بیپارێزێت. یان له‌ڕێگه‌ی دروستکردنی چه‌ندین سیناریۆوه بۆ نموونه دروستکردنی ڕووداوێکی تراژیدی یان هێرشێکی تیرۆریستی، واده‌کات که خه‌ڵکی بترسێت و له حوکمی دیکاتتۆرهکان نزیکببنه‌وه، بۆ نموونه کاتێک ئه‌ردۆغان توانی کوده‌تا شکستخواردوه‌که‌ی سوپا به‌کاربهێنێت و هه‌زاران که‌س بخاته زیندانه‌وه.
10. به شه‌یتانکردنی ئۆپۆزسیۆن
نیشانه‌یه‌کی تری دیکتاتۆره‌کان ئه‌وه‌یه، گومان بخرێته سه‌ر نیشتمانپه‌روه‌ری حزب و لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌کان و هه‌مووکاتێک بیانخاته ناو به‌ره‌ی دوژمنانی گه‌ل و نیشتمانه‌وه، یان تۆمه‌تبارکردنیان به‌وه‌ی، که پلانی ده‌وڵه‌تانی بێگانه جێبه‌جێده‌که‌ن و به تابووری پێنچ ناویان به‌رێت. له‌هه‌مانکاتیشدا دیکتاتۆره‌کان خۆیان ده‌که‌نه داکۆکیکه‌ری توندڕه‌وی گه‌ل ونیشتمان، که‌سانی نه‌یارانی خۆشیان به دوژمنی گه‌ل ناوده‌به‌ن. ئه‌مه‌ش زۆرجار ئه‌ردۆغان له تورکیا له‌دژی ئۆپۆزسیۆن و نه‌یارانی خۆی به‌کاریده‌هێنا، هه‌روه‌ها له کاتی جه‌نگی بهلقانیش، سه‌رانی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه، ئه‌م سیاستهیان به‌کارده‌هێنا.