تاقە جهازەکەی گەرمیان نزیک یەک هەفتەیە خراپ بوە
  2019-07-31       1655       

تیشک یان ئەشیعەی MRI بە جهازێکی گرانبەها ئەنجام دەدرێت بۆنەخۆش بۆ دیاریکردنی نەخۆشیەکەی، ئەم جهازە لەسنوری گەرمیاندا تەنها یەک دانەهەیە لەئێستادا ئەو جهازەش کێشەی تێکەوتوە نەخۆش بەناچاری دەبێت سەردانی پارێزگاکانی سلێمانی و هەولێر بکات، بەڕێوەبەری سەنتەری تیشک بەئاوێنەی ڕاگەیاند" هەمو هەوڵێکمانداوە و درێغی ناکەین لەهەوڵدان بۆچاککردنەوەی، دەبێت کۆمپانیا کێشەکەی دەستنیشان بکات و شارەزییان لێی هەیە"

ئاوێنە، ئەیاد محەمەد، لاوان محمد عبدالکریم بەڕێوەبەری سەنتەری تیشک بەئاوێنەی ڕاگەیاند: ئەم جهازەی کاتی خۆی کە کڕدراوە، عقدی سیانەی لەگەڵ دایە ئەو عقدەش بۆ ماوەی پێنج ساڵ بوە، حکومەتی عێراق ئەم جهازەی کڕیوە بۆکەلار، عقدەکەی کۆتای هاتوە، ئەم جهازانە کە کێشەی تێدەکەوێت وەک ئەوەنیە بڵێی لەبازاڕ موهەندیسێکی بۆبێنیت چاکی بکاتەوە، ئەمە کۆمپانیای سمس دروستی کردوە، تەنها ئەبێت ئەو کۆمپانیا بێت ئەوکۆمپانیایەش ناتوانێت بێت ئیش بکات لەسەری، تەنها موهەندیسەکانی خۆی شارەزاییان لێی هەیە چاکی بکەن "

وتیشی:" ئێستا لەدوێنێ وە دو موهەندیس یان ناردوە تەماشایانکردوە، کێشەی جهازەکە بەسەروی خۆیان ئەڵێن ئەوانیش بەئێمە ئەڵێن کێشەکەلەکوێی جهازەکەدایە"
 
ژمارەی دانیشتوانی گەرمیان بەپێی ئامارە نافەرمیەکان لەسەروی 500 هەزار کەسەوەیە و چەندین هاوڵاتی سنوری پارێزگای دیالەو جێگاکانیتریش سەردانی کەلاردەکەن بۆ ئەوجیهازە لەئێستادا نەخۆشەکان لەچاوەڕوانی چاککردنەوەی تاقە جیهازەکەی گەرمیانیاندان

لاوان محمد ڕونیشیکردەوە:" لەهەمو سنوری گەرمیان تەنها ئەم جهازە هەیە کولێتی باشبێت نرخی ئەم جهازە تەقریبەن یەک ملوێن دۆلارە بوە"

سەبارەت بەوەی ئایا لەهەرێمی کوردستان چیانکردوە بۆچارەسەرکردنی وتی :"  لەکوردستان هەوڵمانداوە و بەرپرسانی وەزارەت ئەوانیش لەسەرخەتن لەهەمان کاتدا بەغدادیش لەسەرخەتە، ئەبێت ئەم جهازە چاکبکرێت، جهازێک ئەوەندە پارەی پێدرابێت ئەبێت چاکبکرێت".


سەبارەت بەو کەسانەی سەردانیان دەکەن  وتی:"  ڕۆژانە خەڵک سەردانمان دەکات بەمەبەستی گرتنی تیشک بەڵام نەگرتنی دەسەڵاتی ئێمەنیە، ئێمە ئاگادارین کەلیڤڵەکەی دائەبەزی هەمو ڕۆژێک پەیوەندیمانکردوە، خۆم لەگەڵ بەڕێوەبەری باڵا لەوەزارەتی دارای عێراق قسەم کردوە"

 وتیشی :" ئەم جهازە لیڤڵی هیلیۆمی کەمیکردوە(لیڤڵی هیلۆم غازە بۆساردکردنەوەی جهازەکە) ماوەیەکە لەدابەزیندایە، بۆنمونە، گەشتە خوار پەنجا جهازەکە زەنگی ئاگادارکردنەوەلێدەدات، لەشەوی چوارشەمەوە وای لێهات جەرەسی لێدا، ناچارەبیت بیوەستێنی چونکە ئەسوتێت"

سەبارەت بە کارکردنیان لەسەر ئەوبابەتە بۆچاککردنەوەی ئەو جهازە وتی:" ئەوەی لەتوانای ئێمەدابێت درێغی مان نەکردوە بۆهەوڵدان بۆچاککروونەوەی، ئەم کۆمپانیا لقێکیان لەبەغدادە و لقێکیان لەهەولێرە، چاوەڕوانین پێمان بڵێ ئەم جهازە چۆن چاکدەکرێت، ڕەنگە بڵێت لای خۆمان چاکی دەکەینەوە، یاخود بڵێت پارچەی بۆدێنین، یان بڵێن بینێرینەوە بۆکۆمپانیای سەرەکی، ئێمەش چاوەڕێ دەکەین ئیمێڵ مان بۆبکەن، هیچ بەدیلێکیشمان نیە جێگەی بگرێتەوە، وەزارەتی هەرێم و دارایش ئاگادارن چونکە پارەی تێدەچێت بۆچاککردنەوەی ئەو کاتە پسپۆڕەکان پێمان دەڵێن چەنی تێدەچێت"


ئەوکەسانەی کەپێویستیان بەو تیشکەیە، لەئێستادا ئەو جهازە خراپ بوە، بۆیە ناچار دەبێت ڕێگایەکی تر بگرێتەبەر بۆئەوتیشکە یاخود ئەو تیشکەنەگرێت بەناچاری.

سەبارەت بەتاقە جهازەکەی گەرمیان لاوان محەمەد   ئاشکراشیکرد:"  ئێمە نازانین سیانەکەی چۆنەبەڵام ئەم لیڤڵی هیلیۆمە لەخۆیەوە کەم ناکات خەلەلێکی تر هەیە لەشوێنیکیتردا، لەوە ئەچێت شتێکی بچوک بێت لەوە ئەچێت شتێکی گەورەش بێت سوتابێت".

هێمای بۆئەوەشکرد:" ئەم جهازانە من لەدەرەوەش بوم خراپ دەبو چارەسەرنیە ئەبێت کۆمپانیا چاکی بکات، ئەم جیهازەی لای خۆمانیش لەهەفتەیەکدا شەش ڕۆژ ئیش دەکات ڕۆژانەکاری 40 نەخۆشی پێ ئەکرا بەلای کەمەوە، ئەمەش فشاری  لەسەرە چونکە تەنها ئەم جهازە هەیە لەگەرمیان، کەخەڵک لەدیالەو ناوچەکانیتریشەوە دەهاتنە ئێرە بۆ پشکنین".
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×