دابه‌شكردنى موچه‌ى مانگى 9 له‌عێراق ده‌ستپێده‌كات
  2023-09-17       179       

وه‌زیرى دارایی عێراق ژمێریاریى وه‌زاره‌ته‌كه‌ى ڕاسپارد ده‌ست به‌دابه‌شكردنى موچه‌ى مانگى 9ى فه‌رمانبه‌رانى عێراق بكه‌ن.

ئاوێنە: به‌گوێره‌ى سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ، تەیف سامی وه‌زیرى دارایی، فەرمانگەی ژمێریاری ڕاسپاردوه‌ موچەی مانگی 9ی فەرمانبەرانی عێراق خەرجبکات.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌، له‌هه‌رێمى كوردستان تائێستا فه‌رمانبه‌ران موچه‌ى مانگى 6یان وه‌رگرتوه‌و چاره‌نوسى موچه‌ى مانگه‌كانى 7و 8یان به‌نادیارى ماوه‌ته‌وه‌و هه‌موان چاویان له‌كۆبونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراقه‌ بڕیاره‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندییان بدات.

زۆرترین بینراو
© 2023 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×