سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند كه كه‌ركوك ده‌بێت بۆ هه‌مووان بێت و ببێته نموونه‌ی پێكه‌وه‌ژیان و برایه‌تی و ته‌بایی و ئه‌و گرفتانه‌ی كه ئێستا له ئارادان به خۆسه‌پاندن و توندوتیژی چاره‌سه‌ر ناكرێت.
ئاوێنە: باره‌گای بارزانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 18ی ئه‌یلولی 2023 مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی له سه‌ڵاحه‌دین پێشوازی له خانه‌واده و كه‌سوكاری گیان له‌ده‌ستداوان و بریندارانی ڕووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی كه‌ركوك كرد.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "له دیداره‌كه‌دا مه‌سعود بارزانی پرسه و سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌میی خۆی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و برینداران كرد و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه خوێنی ئه‌و ئازیزانه به‌فیڕۆ ناچێت و پێویسته تاوانباران سزای یاسایی خۆیان وه‌ربگرن".
بارزانی ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "خوێنی ئه‌و شه‌هیدانه و ده‌نگی ناڕه‌زاییتان په‌یامێكی ڕوون بوو بۆ هه‌موو لایه‌ك كه كورد گه‌لێكی زیندوو و هوشیاره و پێویسته سنوورێك بۆ ئه‌و زوڵم و ناهه‌قیه دابنرێت كه له‌دژی هاووڵاتیانی كورد له كه‌ركوك ده‌كرێت".
به ئاماده‌بوانیشی راگه‌یاند كه "به‌رده‌وامبوونی ئه‌و دۆخه ناسرووشتییه‌ی له كه‌ركوك هه‌یه مانای ئه‌وه نییه كه ده‌ستبه‌رداری ناسنامه‌ی كه‌ركوك ده‌بین چونكه كه‌ركوك بۆ هه‌موو تاكێكی كورد ڕه‌مزێكی گه‌وره‌یه".
سه‌رۆكی پارتی ئه‌وه‌شی دووپاتكرده‌وه كه "كه‌ركوك ده‌بێت بۆ هه‌مووان بێت و ببێته نموونه‌ی پێكه‌وه‌ژیان و برایه‌تی و ته‌بایی و ئه‌و گرفتانه‌ی كه ئێستا له ئارادان به خۆسه‌پاندن و توندوتیژی چاره‌سه‌ر ناكرێت به‌ڵكو ده‌بێ بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان زمانی عه‌قل و مه‌نتق به‌كار بهێندرێت".
له به‌شێكی تری وته‌كه‌یدا بارزانی باسی له‌وه كرد كه "به قووڵی له ئێش و ئازاره‌كانی هاووڵاتیانی كورد له كه‌ركوك تێده‌گات" و داواشی كرد كه به "هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگه به سه‌ركه‌وتنی ئه‌و هه‌وڵه نامه‌سئولانه نه‌درێت كه نیه‌تی ئه‌وه‌یان هه‌یه ناكۆكییه سیاسییه‌كانی لایه‌نه‌كان بكه‌نه ناكۆكیی و ململانێیی نه‌ته‌وه‌یی نێوان پێكهاته‌كانی كه‌ركوك".