ئا: ئاوێنە
لە٣ی ئابی 2014دا گوندی كۆجۆ كەوتە دەست چەكدارانی داعش‌و دەیان پیاویان لەو گوندەدا شەهید كرد‌و ژنەكانیشیان رفاند كە نادییە موراد یەكێك بو لەوانە، رزگاربویه‌كی كوشتاره‌كه‌ی گوندی كۆچۆ، چیرۆكی زه‌بروزه‌نگی چه‌كداره‌كانی داعش به‌رامبه‌ر به‌ئێزیدییه‌كان بۆ ئاوێنه ده‌گێڕێته‌وه.
سه‌عد موراد محۆ، كوڕێكی ئێزیدیی ته‌مه‌ن ٢٤ ساڵه‌و خەڵکی گوندی کۆجۆیە، ساڵی ٢٠١٤ تەمەنی ١٩ ساڵ دەبێ کە داعش پەلاماری گوندەکەیان دەدات‌و بەچاوی خۆی ئەو هەمو کارەسات‌و رۆژڕەشییە دەبینێ‌و وەک خۆی دەڵێ "تا ماوە خه‌م‌و حه‌سره‌تی كه‌سوكارو هاوئایینه‌كانی له‌دڵ ده‌رناچێت كه لەئابی ٢٠١٤دا گه‌مارۆیاندان‌و بر‌دیانن به‌كۆمه‌ڵ كوشتیانن".
ئەو وتی "ئاگامان له‌هیچ نه‌بو وه‌ختێك داعش هاته سه‌ر گونده‌كه‌مان‌و به‌بێ ته‌قه گرتیان"!
وتیشی "رۆژی یه‌كه‌م، گه‌ڕان چی چه‌كه‌كانی ئێمه بو لێیانسه‌ندین‌و بردیان، دواتر ده‌وری گوندیان دا‌و نه‌مانده‌توانی بچینه‌ده‌ر".
به‌پێی گێڕانه‌وه‌ی سه‌عد، چه‌ند رۆژێكیان به‌گه‌مارۆدراویی‌و ده‌ستبه‌سه‌ریی له‌ماڵه‌كانیاندا به‌سه‌ربردوه، تا نیوه‌ڕۆیه‌كی رۆژی هه‌یینی كاتژمێر 11.5 هه‌مو خه‌ڵكی گونده‌كه‌یان به‌ژن‌و پیاو‌و گه‌وره‌و بچوكه‌وه له‌گۆڕه‌پانی قوتابخانه‌ی گونده‌كه‌یاندا كۆكردوه‌ته‌وه، ئه‌و وتی "كه بردیانینه قوتابخانه‌كه‌وه پیاو‌و ژنه‌كانیان لێکجیاكرده‌وه، پیاو له‌لایه‌ك‌و ژن له‌لایه‌ك، چی مۆبایل‌و زێڕ‌و سویچی ئوتومبێل هه‌بو لێیانسه‌ندین، دوایی چوار لۆرییان هێنا پیاوه‌كانیان سواركرد، من چوم سواری چواره‌میان بوم، ئوتومبێله‌كانیان به‌ره‌و پشته‌وه‌ی گوند لێخوڕی".
وتیشی "هێشتا لۆرییه‌كه‌ی منی تێدا بوم نه‌گه‌یشتبوه شوێنی گوله‌بارانكردن‌و كوشتاره‌كه، كه له‌دوره بینیم ئه‌وانه‌ی ئوتومبێلی یه‌كه‌میان دابه‌زاندو به‌په‌له ریزیانكردن‌و دایاننه به‌ر ده‌ستڕێژی گوله‌و كوشتیانن، من‌و هه‌ڤاڵێكم له‌تاوا بازمماندا، ته‌قه‌یان لێكردین‌و هه‌ڤاڵه‌كه‌یان گرتم، به‌ڵام هه‌رچه‌نده من فیشه‌كێكیشم به‌ركه‌وت به‌پێ‌و به‌چنگه‌كڕێ به‌چوارده رۆژ خۆم گه‌یانده شێخ شه‌ره‌فه‌دین له‌چیای شه‌نگال‌و له‌وێوه چومه ناو سوریا‌و پاشان گه‌ڕامه‌وه بۆ زاخۆ".و لەوێشەوە روم کردە پەرستگای لالش".
ناوبراو باس له‌وه ده‌كات كه كاتێك چه‌كداره‌كانی داعش ده‌ستیانگرتوه به‌سه‌ر گوندی كۆچۆدا، هه‌زار پیاو‌و ژنی تێدا بوه، ئه‌و وتی "پیاوه‌كانیان كوشت‌و ژنه‌كانیان برد، چل كه‌س له‌كه‌سوكاری منی تێدا بو، دایك‌و براژن‌و دو براو بابی من هه‌مویان بران‌و تا ئێستاش نازانم چی‌یان لێهات".
وتیشی "داعشه‌كان كه هه‌ڵیانكوتایه سه‌رمان‌و ژن‌و منداڵیان بردین‌و پیاوه‌كانیان كوشتین، هه‌مویان خێڵه عه‌ره‌بی ناوچه‌كه‌ی دەوروبەرمان بون".
گوندی کۆجۆ یەکێکە لەو گوندانەی قورس‌و گران بەدەست داعشەوە جەشتویانە، دانیشتوانی ئەم گوندە تەنها لەبەرئەوەی ئێزیدیی بون لەلایەن رێکخراوی توندڕەوی ئیسلامئ داعشەوە زۆربەیان کوژران یاخود وەک کۆیلە بەرەو موسڵ‌و رەقە بران.
نادیە موراد، كچە ناوداری ئێزیدی، یەكێك بو لەو کچانەی كەوتە دەست داعش، چەكدارانی داعش 6 كەسیان لە خێزانەكەی گولەباران كرد، نادیە مورادیش دوای نزیكەی ساڵێك مانەوە لەدەستی داعش رزگاری بوو.
تا ئێستا تیمە تایبەتمەندەكان 8 گۆڕی بەكۆمەڵیان لەگوندی كۆجۆی سەر بەشارۆچكەی شنگال هەڵداوەتەوە، كە ڕوفاتی چەندین ئێزدی تێدا بوە.
گوندی کۆجۆ
سه‌عد موراد محۆ
تیمە تایبەتمەندەكان 8 گۆڕی بەكۆمەڵیان لەگوندی كۆجۆی سەر بەشارۆچكەی شنگال هەڵداوەتەوە
گوندی کۆجۆ
نادیە موراد لەکاتی گەڕانەوەیدا بۆ گوندەکەی کۆجۆ