ئا: ئاوینە
ئێزیدی‌و مەسیحی‌و شەبەک‌و
کاکەییەکان نه‌ك هه‌ر هه‌ستده‌كه‌ن له‌سایه‌ی هه‌ڵكشانی ره‌وته ئیسلامیه
توندڕه‌وه‌كاندا بونیان كه‌وتته مه‌ترسییه‌وه، به‌ڵكو پێشیانوایه له‌سایه‌ی
زۆرانبازی زۆرینه‌كانی سوننه‌و كورد‌و شیعه‌شدا، ئه‌مان‌و ناوچه‌كانیان بەتەواوی
تیاچون.
پێكدادانی نێوان سوننه‌و
كورد‌و شیعه‌كان كه سێ پێکهاتەی سەرەکی‌و زۆرینه‌ی عێراقن، هه‌ر له‌شنگال‌و ته‌له‌عفه‌رو
ته‌لكێفه‌وه بگره تا ده‌گاته به‌شیرو تازه‌و داقوق‌و تا جەلەولاو خانەقین به‌شێوه‌یه‌كی
سه‌ره‌كی ئه‌و شوێنانه‌ی گرته‌وه كه مه‌ڵبه‌ندی كه‌مینه ئتنی‌و مه‌زهه‌بی‌و
ئاینییه‌كان بون.
ئێزیدی‌و مەسیحی‌و شەبەک‌و
کاکەییەکان نیگەرانی خۆیان له‌وه ناشارنه‌وه کە سنوری ناوچه‌ی عێراقی عه‌ره‌بی‌و
هه‌رێمی كوردستان، له‌و رۆژه‌ی سه‌ره‌تای مانگی حوزه‌یرانی ٢٠١٤وە كه داعش
موسڵ‌و ناوچه‌كانی تری خسته ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیه‌وه، هه‌مو زۆرانبازیی‌و شه‌ڕو
پێكدادانه‌كان له‌و ناوچانه‌دا چڕ کرایەوە كه مه‌ڵبه‌ندی رەسەنی ئێزیدی‌و مه‌سیحی‌و
شه‌به‌ك‌و کاکەیی‌و توركمانه‌كان بون.
داعش پەلاماری ه‌شه‌نگال‌و
گوندە ئێزیدیی نشینەکانی چواردەوری دا، كه‌مێك به‌ره‌و خوار كه مه‌ڵبه‌ندی
توركمانه‌كانه، داعش شارۆچكه‌ی ته‌له‌عفه‌ری كرده ئامانج‌و ئه‌وانی به‌ته‌واوی
له‌سه‌ر زێد‌و خاكی خۆیان ده‌رپه‌ڕاند. بەرەو خوار مه‌سیحی‌و ئێزیدییه‌كانی ده‌شتی
موسڵ له‌دۆخێكی خراپ‌دا ئاوارەو ماڵ‌وێران کران، نزیكه‌ی 300 هه‌زار كه‌س له‌مه‌سیحی‌و
شه‌به‌ك شاری موسڵیان بەتەواوی چۆڵ کرد‌و رویانكرده ته‌لكیف‌و شێخان‌و حه‌مدانیه‌و
ئه‌لقوش‌و به‌رتله، لەوێش لێنەگەڕان‌و جارێکی‌تر ئاوارەو دەربەدەر کرانەوە، لێره‌شه‌وه
به‌ره‌و خوار شه‌به‌كه‌كان فڕێندران‌و کوژران، گونده‌كانیان به‌تاڵان برا. گه‌ر
له‌به‌شی خوارتری ئه‌و سنوره‌ش بڕوانین، زۆربه‌ی شه‌ڕو پێكدادانه‌كانی ده‌وروبه‌ری
كه‌ركوك‌و تازه‌و دوزو به‌شیرو جه‌له‌ولاو ئه‌و شوێنانه گرتوه‌ته‌وه كه مەڵبەندی
توركمانی شیعه‌و كاكه‌یی بون.
ئێزیدی‌و مەسیحی‌و شەبەک‌و
کاکەییەکان، جگە لەوەی کوژران‌و ئاوارە کران. هەمو پەرستگاو شوێنە پیرۆزانەشیان کە
کەوتە بندەستی چەکدارانی ذاعشەوە وێران کران‌و روخێنران.
ئێزیدییەکان
ئێزیدیه‌كان، دوای تێپه‌ڕینی
سه‌دان ساڵ له‌ره‌گداكوتانیان له‌ناوچه‌كانی شه‌نگال‌و ده‌وربه‌ری موسڵ روبه‌ڕوی
گه‌وره‌ترین راگواستن‌و هه‌ڵكه‌ندن‌و كوشتار بونه‌ته‌وه، کارەساتێک کە وەک وەک
بابا شێخ باوکی روحانی ئێزیدییەکان لەسەروەختی داگیرکردنی شنگالدا بەئاوێنەی
راگەیاند "ئێزیدییه‌كان له‌ترسناكترین ساته‌وه‌ختی مێژویی خۆیاندان، کە لەوەتەی
هەن رۆژگاری وا رەش‌و تاریک‌و پڕ لەکارەسات‌و دوژمنی وا دڕندەیان بەخۆیانەوە
نەبینیوە".
ئێزیدییه‌كان هه‌ست به‌نیگه‌رانییه‌كی
گه‌وره ده‌كه‌ن كه زێدی ئه‌وان لەو کاتەوە تا ئێستا بوه‌ته گۆڕه‌پانی شه‌ڕو
پێكدادان، .كه‌سایه‌تی ئێزیدی‌و مامۆستای زانكۆی دهۆك،
دكتۆر سه‌عید خودێدا بەئاوێنەی راگەیاند "ئێزیدیه‌كان رۆژی ره‌شیان زۆر به‌خۆیانه‌وه
بینیوه، هه‌ر له‌فه‌رمانی قڕكردنیانه‌وه له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی عوسمانیه‌وه به‌تۆمه‌تی
كافربون، تا به‌سوتاندنی چه‌ندینجاره‌ی شه‌نگال‌و راگواستنیان ده‌گات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش به‌رامبه‌ر به‌ئێمه کردیان
له‌ئه‌تككردن‌و كوشتن‌و سوتاندن‌و ته‌قاندنه‌وه‌ی شوێنه پیرۆزه‌كانمان، مه‌ترسیدارترین‌و
تراژیدیترین روداوه له‌مێژوی ئێزیدیه‌كاندا، ئه‌وان ده‌خوازن بونی ئێمه بەیەکجاری
بسڕنه‌وه".
مەسیحییەکان
مه‌سیحییه‌كان لەگەڵ
هاتنی داعشدا، شاری موسڵیان به‌ته‌واوی چۆڵكرد، ئه‌و شاره‌ی كه به‌یه‌كێك له‌دێرینترین
شاره مه‌سیحی نشینه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست داده‌نرێت، مه‌سیحییه‌كانی
ناو موسڵ‌و ده‌شتی نه‌ینه‌وا له‌به‌رده‌م سێ بژارده‌ی ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌تی
ئیسلامی‌دا راگیران كه یان ده‌بێت ببن به‌موسڵمان یان ده‌بێت وه‌ك "ئه‌هلی
زمه" سه‌رانه بده‌ن، یاخود ملیان بۆ شمشێری تیژی ئه‌وان ئاماده بكه‌ن.
مه‌سیحییه‌كان پێكهاته‌یه‌كی
گرنگی وڵاتی میزۆپۆتامیا بون له‌سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی ئایینی مه‌سیحیه‌ته‌وه،
به‌ڵام لەدوای ساڵی ٢٠٠٣وە به‌رده‌وام به‌هۆی كوشتار‌و هه‌ڕه‌شه‌ی خوێنڕشتنیانه‌وه
له‌لایه‌ن گروپه توندڕه‌وه‌كانه‌وه، ژماره‌یان له‌كه‌مبونه‌وه‌دا بوه له‌عێراق.
موسڵ‌و ده‌شتی نه‌ینه‌وا
له‌دوای به‌غدا زۆرترین رێژه‌ی مه‌سیحی تێدا نیشته‌جێ بوه، کە نزیكه‌ی 300
هه‌زار مه‌سیحی له‌خۆده‌گرت، ئه‌و دێر‌و كه‌نیسانه‌ی له‌موسڵ هه‌ن له‌هیچ
شارێكی دیکەی عێراقیدا نه‌بون كه به‌شێكیان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌ره‌تاكانی مه‌سیحییه‌ت،
واته 2000 ساڵه موسڵ بێ مه‌سیحی نه‌بوه.
له‌دوای 2007ه‌وه
زۆربه‌ی مه‌سیحییه‌كان موسڵیان چۆڵكرد‌و هاتنه كوردستان، عه‌ینكاوه ئێستا نزیكه‌ی
1000 خێزانی مه‌سیحی موسڵیی تێدایه، ئه‌وانه‌ی توانای مادیی باشیان هه‌یه
روده‌كه‌نه عه‌ینكاوه‌و ئه‌وانه‌ی تریش ده‌چنه ده‌شتی نه‌ینه‌وا، زۆربه‌ی مه‌سیحییه‌كانیش
ده‌یانه‌وێت بڕۆن بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، رۆژانه كۆچی مه‌سیحیه‌كان به‌رده‌وامه له‌به‌رئه‌وه‌ی
هیواو متمانه‌یان به‌ژیان له‌عێراق‌و کوردستانیشدا نه‌ماوه..
شەبەکەکان
شه‌به‌كه‌كان كه زۆربه‌یان له‌ناحیه‌ی به‌رته‌له‌و قه‌زای حه‌مدانیه‌ی
ده‌شتی موسڵدا نیشته‌جێن‌و لەبەر دو هۆکار روبه‌ڕوی كوشتوبڕی چه‌كداره‌كانی
داعش بونه‌وه، یه‌كه‌میان لەبەرئەوەی كوردن‌و دوه‌میش لەبەرئەوەی زۆربه‌یان شیعه
یان عەلەویین‌و "خوێنڕشتنیان به‌پێی یاساکانی ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌ت حه‌ڵاڵه".
دوای ئه‌وه‌ی كه داعش
هاتە موسڵ، ئەو شارە شەبەکی تێدا نه‌ما، له‌به‌رئه‌وه‌ی كه‌وتنه تاڵانكردن‌و
داگیركردنی ماڵەکانیان، پاشان 11 گوندی شه‌به‌كیان تاڵان كرد لەدەشتی نەینەواو
دەیان کەسیان لێکوشتن‌و رفاندن.
کاکەییەکان
یەکێک لەو ناوچانەی
مەترسی توندڕەوانی ئیسلامی گرتییەوە ناوجە کاکەیی نشینەکانی دەوروبەری سنوری
کەرکوک بو لەداقوق‌و گوندەکانی وه‌رده‌ك‌و تۆپزاواو زه‌نقر.
زەبروزەنگی داعش
بەرامبەر بەکەمایەتییە ئایینییەکان کاکەییەکانی بەئەندازەیەک نیگەران کرد کە له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، ژماره‌یه‌ك
له‌كاكه‌ییه‌كانی كه‌ركوك، نه‌ك ته‌نها موسڵمانبونی خۆیان راگه‌یاند، به‌ڵكو ئه‌وه‌شیان
خسته‌رو كه ئه‌وان هیچ كاتێك له‌ده‌ره‌وه‌ی ئاینی ئیسلام نه‌بون.
بەڵام هێشتا ئەمەش دادی كاكه‌ییه‌كانی
نەدا بۆ خۆبه‌دورگرتن له‌کوشتاری داعش، بۆیە لەتاوا هاوڵاتیانی گونده كاكه‌ییه‌كانی
سنوری كه‌ركوك چه‌كیان هه‌ڵگرت بۆ به‌رگریكردن له‌گونده‌كانی خۆیان.