2019-08-06   693     
دۆمینیك راب، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا رایگه‌یاند، ''دوای ته‌واوبوونی پرۆسه‌ی برێكست، له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا په‌یوه‌ندییه‌كانیان به‌هێز ده‌كه‌ن و هاوپه‌یمانێتییه‌كیش بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئێران و رووسیا پێكده‌هێنن''.
ئاوێنه: وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا، گه‌شتێكی دیپلۆماسی بۆ وڵاتانی باشووری ئه‌مه‌ریكا ده‌ستپێكردووه، كه سه‌ردانی كه‌نه‌دا و مه‌كسیك ده‌كات، چاویشی له‌وه‌یه دوای برێكست، په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیكه‌ی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا، پته‌وتر بكات''.
به‌ر له گه‌شته‌كه‌ی، دۆمینیك راب له راگه‌یه‌ندراوێكدا، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن، په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كانیان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیكه‌ی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وروپا به‌هێزتر بكه‌ن، جیا له په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كان، ده‌یانه‌وێت هاوپه‌یمانێتییه‌كی به‌هێز بۆ پارێزگاریكردن له یاسا و سیسته‌می نێوده‌وڵه‌تی و چاره‌سه‌ری كێشه‌كان پێكبهێنن، كه بوونه‌ته "هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ئاسایشی" به‌ریتانیا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هاوپه‌یمانێتییه‌كه ده‌بێته وه‌ڵامێك بۆ هه‌ڵسوكه‌وته هه‌ڕه‌شه‌ئامێزه‌كانی ئێران و كاره‌كانی رووسیا، كه بووه‌ته هۆی تێكدانی سه‌قامگیری ئه‌وروپا، یه‌كێكی دیكه له ئه‌ركه‌كانی هاوپه‌یمانێتییه‌كه، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی "تیرۆر و گۆڕانكاری كه‌شوهه‌وایه".
رۆژی دووشه‌ممه، 5ی ئاب، به‌ریتانیا رایگه‌یاند، ''له‌گه‌ڵ ئه‌و تیمه نێوده‌وڵه‌تییه ده‌بێت كه بۆ دڵنیابوون له جووڵه‌ی بازرگانی له ئاوه‌كانی كه‌نداو به سه‌ركردایه‌تی ئه‌مه‌ریكا پێكهێنراوه''.