ئاڵای كوردستان لەكۆنسێرتی گۆرانیبێژێكی تورك له‌شانۆی رۆمانی دانەگیراوە
  2019-08-12       2826       

بەڕێوەبەری شانۆی رۆمانی لەشاری سلێمانی ئەو هەواڵانە رەتدەكاتەوە لە باس لەداگرتنی ئاڵای کوردستان لەكۆنسێرتەكەی كۆرای ئاڤچی، گۆرانیبێژی تورك لەسانۆی رۆمانی لەسلێمانی دەکەن، ئەو دەڵێت "ئاڵای  كوردستان دانەگیراوە".

ئاوێنه‌:  سەردار خدر، به‌رێوبه‌ری شانۆی رۆمانی له‌ ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایده‌گه‌یه‌نێت ''لە كۆنسێرتی (كۆرای ئاڤچی)دا لەناو شانۆی رۆمانی بە هیچ جۆرێك ئاڵای كوردستان لانەبراوە و لە بناغەدا لەسەر شانۆی رۆمانی ئاڵای كوردستان دانەنراوە، لەسەربانی شانۆی رۆمانیش ئاڵا دانەنراوە''.

دەقی روونکردنەوەکە:

ڕونکردنەوەیەک بۆ ڕای گشتی سەبارەت بە کۆنسێرتی کۆڕای ئاڤچی
بە هەموو لایەک ڕادەگەیەنین کە لە کۆنسێرتی کۆڕای ئاڤچی دا لە ناو شانۆی ڕۆمانی بە هیچ جۆرێک ئاڵای کوردستان لانەبراوە و لە بناغەدا لە سەر شانۆی ڕۆمانی ئاڵای کوردستان دانەنراوە، لە سەربانی شانۆی ڕۆمانیش ئاڵا دانەنراوە و هەرکەسێ ئیدیعای تری هەیە ئەتوانێ لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری سلێمانی  ڕاستیەکان بخاتەڕوو بۆ لێپرسینەوە.. هەروەها کۆمپانیای زێڕین تراڤڵ ئەم کۆنسیرتەی بەڕێوە بردووە و دەزگاکانی حکومەت لە وردەکاری بەرپرسیار نین.

سەردار خدر
بەڕێوەبەری شانۆی ڕۆمانی

12ی 8ی 2019
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×