2019-08-13   1714     
ئه‌ندامی ده‌سته‌ی جێبه‌جێکاریی جڤاکی دیموکراتی کوردی سوریا (TEV-DEM)، ئاڵدار خه‌لیل له‌لێدوانێکدا ئاماژه‌ی به‌هه‌ڕه‌شه به‌رده‌وامه‌کانی تورکیا کرد له‌باره‌ی ده‌ستپێکردنی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی بۆ سه‌ر کوردستانی سوریا‌و وتی "تورکیا پێشنیاری دانوستانی سێقۆڵیی ئه‌مریکا- تورکیا- کوردی سوریای ڕه‌تکردۆته‌وه".
ئاوێنه: ئاڵدار خه‌لیل، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی جێبه‌جێکاریی جڤاکی دیموکراتی کوردی سووریا (TEV-DEM) سەبارەت گۆڕانکارییه‌کانی ئه‌مدواییه‌ی رۆژئاوای كوردستان‌و هەوڵدانی تورکیا بۆ دروست‌کردنی ناوچەی ئارام لەباکوری سوریا لەلایەن تورکیاوە، رایگه‌یاند "ده‌کرێت له‌نێوان ئێمه‌و تورکیا ناوچه‌یه‌ک وه‌ک ناوچه‌ی ئارام دیاری‌بکرێت و هێزه‌کانی یه‌په‌گه له ناوچه‌که بکشێنه‌وه. هه‌ڵبه‌ت ئه‌م ناوچه‌یه نابێت شاره‌کان له‌خۆ بگرێت و ته‌نها مه‌ودای نێوان شاره‌کان له‌خۆ ده‌گرێته‌وه و کۆنتڕۆڵی ناوچه‌که‌ش له ئه‌ستۆی هێزی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی ده‌بێت. هه‌ڵبه‌ت ئێمه پێشنیاری ئاماده‌بوونی هێزی لۆکاڵیمان بۆ پشتیوانی له سنووره‌کان کردوە. له‌باره‌ی چاره‌نووسی چه‌که قورسه‌کانیش له‌ڕۆژانی داهاتوودا گفتوگۆ له‌سه‌ری ئه‌نجام ده‌درێت".
ئاڵدار خه‌لیل له‌باره‌ی ڕێککه‌وتنه‌که‌ی نێوان تورکیا و ئه‌مریکا که له ئه‌نقه‌ره كراوه‌ك وتی "له‌سه‌ر سێ خاڵ ڕێککه‌وتون: ئه‌نجامدانی به‌په‌له‌ی ڕێوشوێنی پێویست بۆ چاره‌سه‌رکردنی نیگه‌رانییه ئه‌منییه‌کانی تورکیا، هه‌ماهه‌نگی و هاوکاریی دوقۆڵی بۆ دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئارام و دروست‌کردنی زوبه‌زوی ناوه‌ندی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش به مه‌به‌ستی به‌ڕێوه‌بردنی کاروباره‌کان له‌سه‌ر دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئارام و هه‌نگاونان بۆ دروست‌کردنی ڕێڕه‌وی ئاشتی به مه‌به‌ستی گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی سوری له خاکی تورکیا بۆ وڵاته‌که‌یان. ئێمه‌ش له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی که به‌شێک له لایه‌نی دانوستانکار بین پێشنیارمان کرد، بەڵام پێده‌چێت که پێشنیاره‌که‌مان بۆ گفتوگۆی سێقۆڵی له‌لایه‌ن تورکیاوه په‌سه‌ند نه‌کراوه به‌ڵام ورده‌کاریی ڕێککه‌وتنه‌که هێشتا دیار نییە".