سێ کچی ئێزیدی کە لەساڵی ٢٠١٤دا لەکاتی هێرشی چەکدارانی داعش بۆ سەر شەنگال وەک کەنیزەک بەدیل گیرابون، ئەمڕۆ رزگار کران.
ئاوێنه: ئه‌مڕۆ سێشه‌مە 13ی ئاب، حوسێن قائیدی به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی رزگاركردنی رفێندراوانی ئێزدی له دهۆك رایگه‌یاند، ''سێ كچی تری ئێزدی ڕفێندراوی ده‌ستی داعش ڕزگار كراون كه بریتین له "ا،ب،خ" ته‌مه‌نی 19 ساڵه، "ا،د،ب" ته‌مه‌نی 16 ساڵه له‌گه‌ڵ "و،ع،ع" كه ته‌مه‌نی 18 ساڵه و برابوون بۆ سووریا''.
ناوبراو وتیی "ئه‌و كچانه له‌یه‌كه‌م هێرشی داعش له 15ی ئابی ساڵی 2014 له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كانیان له‌گوندی كۆچۆ رفێندرابوون، واته ماوه‌ی پێنج ساڵه لایانه و هه‌رسێكیان به منداڵی گیرابون".
به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی رزگاركردنی رفێندراوانی ئێزدی له پارێزگای دهۆك وتیشی "رزگاركردنی ئه‌و كچانه له رێگه‌ی نووسینگه‌كه‌یانه‌وه بووه و ئێستا له شوێنێكی پارێزراون و له چه‌ند رۆژی داهاتوودا ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه ناو كه‌سوكاره‌كانیان له هه‌رێمی كوردستان".
ئەمە لەکاتێکدایە کە هێشتا سەدان ژن‌و كچی ئێزدی كه لەساڵی ٢٠١٤دا له‌لایه‌ن ڕێكخراوی داعشه‌وه ڕفێندراون، ڕزگار نەکراون.