نەخشەڕێگای بەستنی کۆنگرەی داهاتوی یەکێتی‌‌و چۆنیەتی هەڵبژاردنی سەركردایەتی
  2019-08-13       2432       


ئا: بەرهەم ئەحمەد


بەستنی کۆنگرە، بابەتی رۆژی هەمو سەرکردایەتی‌و بنکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستانە، رۆژ نییە یەکێتییەکان لەمبارەوە قسەو نوسین‌و لێدوان‌و تەنانەت پڕۆژەشیان نەبێ. ئێستا پرسیاری سەرەکی ئەوەیە: یەکێتی کەی‌و چۆن کۆنگرە دەبەستێت؟

 

تا ئێستا هیچ وادەیەك یەكلانەكراوەتەوە بۆ بەستنی کۆنگرەی یەکێتی، هەرجەندە هەموان جەغت لەسەر پێویستی بەستنی کۆنگرە دەکەنەوە. بەپێی نوسراێک کە دەست ئاوێنە کەوتوە، گرنترین خاڵەکانی نەخشەرێگای بەستنی کۆنگرەو چۆنیەتی هەڵبژاردنی سەرکردایەتی یەکێتی دیاریکراوە، کە لەم راپۆرتەدا بڵاودەکرێتەوە.   


١/ كۆنگرە بە دوو قۆناغ دەبەسترێت:
قۆناغی یەکەم: بۆ نوێکردنەوەو داڕشتنەوەی بەرنامەو پەیرٍەوی ناوخۆ.
قۆناغی دوەم" بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجومەنی سەركردایەتی.


٢/ چۆنیەتی هەڵبژاردنی سەركردایەتی:
ژمارەی ئەندامانی سەركردایەتی (51) ئەندام دەبێت ، بەپێی ناوچەی جوگرافی دابەش بكرێت بەسەر :
 هەولێر ،  سلێمانی، كركوك+دووزخورماتوو،  دهۆك ، هەڵەبجە ،  بەغداد+ دیالە ،  موصل،  گەرمیان ، راپەڕین،  دەرەوە          


٣/ رٍێًژەی دەنگەكانی هەردوو هەڵبژاردنی 2014 و 2018ی پەرلەمانی عێراق بە تێكرا وەردەگیرێت و رٍێژەی ئەندامانی سەركردایەتی هەر ناوچەیەكی لەسەر دیاری دەكرێت بە پێی نیسبەو تەناسب بەم جۆرە :
هەولێر،  سلێمانی، كركوك+دووزخورماتوو،  دهۆك ، هەڵەبجە ،  بەغداد+ دیالە ،  موصل،  گەرمیان ، راپەڕین،  دەرەوە        


٤/ ئەوانەی دەبنە ئەندامی كۆنگرەی چوارەم ئەمانەی لای خوارەوەن كە بە دوو قۆناغ دیاری دەكرێن بۆ ئەندامێتی كۆنگرە:
قۆناغی یەكەم/  لە سنووری هەر كۆمیتەیەك بۆ هەر( 250) هەڤاڵێك یەك ئەندامی كۆنفرانس دیاری دەكرێت كە لە ئەندامی كەرتەوە تا جێگری كۆمیتە و بەرٍێوەبەری یەكە ئیداریەكانی ناوچەكە دەبن بە ئەندامی كۆنفرانس بە پێی ئاماری رێكخستن.
قۆناغی دووەم /ئەندامانی كۆنفرانسی كۆمیتەكان لەگەڵ ئەنجومەنی مەڵبەندو  ئەندامانی پەرٍلەمان و وەزیرو باڵوێزو بەرٍێوەبەرە گشتیەكانی ئەو سنوورە  رٍێژەی برٍیارلێدراوی ئەندامانی كۆنگرە دیاری دەكرێت لە رٍێی هەڵبژاردنەوە . 


٥/ كۆی ئەو انەی لە شارو ئیدارەكان لەکۆنگرە، دەنگی پێویست دێنن‌و هەڵدەبژێرێن بەسەركردایەتی، دەبنە سەركردایەتی حیزب كە ژمارەیان (51) ئەندامە.  لە ناو سەركردایەتیدا (9) ئەندام هەڵدەبژێردرێت وەك دەستەی بەڕێوەبردن و پاشان لە ناو ئەنجومەنی سەركردایەتیدا ئەندامێک هەڵدەبژێردرێت بۆ بەڕێوە بردنی حیزب وەك سەرۆك یان هەر ناوێكی تر، كە بۆی هەیە بۆ یەكجاری ترو بۆ ماوەی (4) ساڵی تر خۆی كاندید بكاتەوە ، سكرتێری گشتی (ی.ن.ك) تەنهاو تەنها بۆ مام جەلال دەبێت .


٦/ سەركردایەتی شار
 پێكدێت لەو ئەندامانەی سەركردایەتی كە لە كۆنگرە دەنگی پێویستیان هێناوە.
دەسەڵاتەكانی سەركردایەتی شار:
1-جێبە جێ‌ كردنی بڕیارو ڕاسپاردەكانی كۆمیتەی سەركردایەتی
2-سەرپەرشتیكردن و ڕێنمای كردنی ئۆرگانەكانی حیزب
3-هەڵسەنگاندنی ئۆرگانەكانی حیزب لە رووی رێكخراوەیی , سیاسی , فكرییەوە
4-دانانی بەرنامەیەكی گونجاو لە چوار چێوەی بەرنامەی حبزب بۆ سنوری چالاكی شارەكە
5-مانگانە ڕاپۆرتێك ئامادە دەكات لەسەر وەزعی حیزب لە شارەكە و ئەیخاتە بەردەستی سەرۆك
6-دە ڕۆژ جارێك كۆدەبێتەوە
7-كردنەوەی هەر ئۆرگانێك بە پێی پێویستی سنوورەكە لە رٍووی پیشەییەوە
8-دەسەڵاتی سزادانی هەیە كە لە مادەی سزادان و جۆرەكانی داهاتوو


٧/ پێكهاتەی مەڵبەند :
لەسنوری هەر پارێزگایەك یان یەكەی  ئیدارەی سەربەخۆ، یەك مەڵبەند ئەبێت، کە ئەندامێکی سەرکردایەتی لێپرسراوی دەبێت .
مەڵبەند پێك دێت لە چەند بازنەیەك بەمجۆرە :
ناوەندی شار (2) بۆ (4) بازنەو هەر قەزایەك (1) بازنەو شارەدێ‌ (ناحیە)  (1) بازنە .
بەشەكانی مەڵبەند پێكدێت لە:
1-نوسینگەی تایبەت:
• ل.نوسینگە
• سكرتێر
• كارمەند
2-نوسینگەی ڕێكخستن (لێپرسراوەكەی كادیرێكی پێشكەوتوو دەبێت).
3-نوسینگەی هەڵبژاردن (لێپرسراوەكەی كادیرێكی پێشكەوتوو دەبێت)
4-نوسینگەی ئامارو بانقی زانیاری (لێپرسراوەكەی كادیرێكی پێشكەوتوو دەبێت)
5-نوسینگەی رێكخراوە دیموكراتییەكان (لێپرسراوەكەی كادیرێكی پێشكەوتوو دەبێت)
6-نوسینگەی چاودێری(لێپرسراوەكەی كادیرێكی پێشكەوتوو دەبێت)
7-نوسینگەی حكومەت و پەرٍلەمان (لێپرسراوەكەی كادیرێكی پێشكەوتوو دەبێت)
8-نوسینگەی ئیدارەو دارایی (لێپرسراوەكەی كادیرێكی پێشكەوتوو دەبێت)
9-نوسینگەی ڕاگەیاندن (لێپرسراوەكەی كادیرێكی پێشكەوتوو دەبێت)
10-نوسینگەی پەیوەندییەكان (لێپرسراوەكەی كادیرێكی پێشكەوتوو دەبێت)
11-ئەنجومەنی ڕاوێژكاری:-
هەڤاڵانی ئەنجومەنی مەڵبەند (جێگر مەڵبەند-كارگێڕ مەڵبەند-ئەندام مەڵبەند) ئەبنە ئەندامی ئەنجومەنی ڕاوێژكاری ئەم ئەنجومەنانە:
1-ڕاوێژیان پێ‌ ئەكرێت بۆ پرسە نەتەوایەتییەكان و پرسە گرنگەكانی ناوخۆی حیزب
2-لە نێو خۆیاندا كەسێك هەڵئەبژێرن بۆ سەرۆكی ئەنجومەنەكە و( دوو ) جێگری دەبێت كە مەرجە یەكێكیان ژن بێت
3-ئەنجومەنی ڕاوێژ ڕاستەو خۆ پەیوەندی بەل.مەڵبەندەوە ئەبێت
4-بۆ هەر كێشەیەك دروست ئەبێت لە سنوری مەڵبەند،مەڵبەند ئەتوانێ‌ لیژنە لەم هەڤاڵانە دروست بكات.
5-سوود لە توانای هەڤاڵانی ئەنجومەنی رٍاوێژ وەردەگیرێت .


 ٨/ نوسینگەكان
لێپرسراوی نوسینگەكان كادری پێشكەوتووی سنوورەكان دەبن،سەركردایەتی شار كۆدەبێتەوە بۆ دانانی لێپرسراوی نوسینگە بەم مەرجانەی خوارەوە:
1-بڕوانامەی لە ئامادەیی بەسەرەوە بێت
2-دەست و دەم و داوێن پاك بێت
3-شارەزایی باشی هەبێت لەكاریڕێكخستن بەلایەنی كەمەوە (5) ساڵ لە بواری رٍێكخستن كاری كردبێت
4-كێشەی كۆمەڵایەتی لەسەر نەبێت


٩/ نوسینگەی ڕێكخستن
لێپرسراوی نوسینگە كادیری پێشكەوتووی سنوورەكە دەبێت و (2) جێگر بۆ خۆی دەسنیشان دەكات  كە یەكێكیان ژن دەبێت بە هەماهەنگی لەگەڵ لێپرسراوی مەڵبەند و وە لێپرسراوی بازنەكان ئەندامی نوسینگەی ڕێكخستن ئەبێت .و سەرجەم نوسینگەكانی تر بەهەمانشێوە هەیكەلی خۆیان بنیات ئەنێن.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×