لەمیانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وتەبێژی رەگەزنامەی هەرێمی كوردستان، كەیفی عومەر رایگەیاند بەهۆی نزیك بونەوەی سەری ساڵ مامەڵەی رەگەزنامەو پاسپۆرتو كارتی نیشتمانی دەوەستێت.
ئاوێنە: ئەمرۆ "یەك شەممە" كەیفی عومەر، وتەبێژی گشتی رەگەزنامەی هەرێمی كوردستان بە میدیاكانی راگەیاند بەهۆی نزیك بونەوەی سەری ساڵ مامەڵەی رەگەزنامەو پاسپۆرتو كارتی نیشتمانی دەوەستێنرێتو تەنها تۆماری نشینگە بەردەوام دەبێت، ئاشكراشیدەكات راگرتنی مامەڵەكان لە رێكەوتی 25 ی ئەم مانگەوە لەسەرجەم بەرێوەبەرایەتییەكانیان لە هەرێم رادەگیرێت تا رۆژی 2-1-2019.
ئاشكراشیدەكات ژمارەیەكی زۆری هاوڵاتیان تا ئێستا سەردانی بەرێوەبەرایەتییەكانیان نەكردوە بۆ وەرگرتنەوەی پاسپۆرتەكانیان، ئەو وتی "بەرێوەبەرایەتییەكانی نشینگە بە هۆی هاتنی سەردانیكەرانی بیانی بۆ هەرێمی كوردستان مامەڵەی نشینگە راناگرن".