2019-08-16   1692     
ئا: ئاوێنە
ئەمڕۆ پارتیەكان دو جەژنیانە، جەژنی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان‌و جەژنی لەدایكبونی سەرۆكی پارتەكەیان "مەسعود بارزانی"، كە پێكەوە 73 ساڵیان تێبەڕاند.
دامه‌زراندنی پارتی به‌یه‌كێك له‌ساته‌وه‌خته مێژووییه گرنگه‌كانی كوردستانی باشور داده‌نرێت، رۆژێكی ناوه‌ڕاستی زستانی 1946، بارزانی له‌گه‌ڵ حه‌وت هه‌ڤاڵی كه "هه‌مزه عه‌بدوڵاو میرحاج ئه‌حمه‌د‌و عیزه‌ت عه‌بدولعه‌زیزو مسته‌فا خۆشناو‌و خه‌یروڵا عه‌بدولكه‌ریم‌و محه‌مه‌د قودسی‌و نوری ته‌ها" ده‌بن، له‌شاری شنۆ كۆده‌بنه‌وه‌و بڕیاری راگه‌یاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ده‌ن. له‌و رۆژه‌وه قۆناغێكی نوێ له‌مێژووی سیاسی كوردستانی باشور ده‌ستپێده‌كات، كه سیخناخه به‌كێشمه‌كێش‌و ململانێی توندی ئه‌و سه‌ركردانه‌ی رۆژگارێك له‌سایه‌ی پارتیدا پێكه‌وه كۆببونه‌وه.
زۆرێك له‌مێژونوسان‌و چاودێرانی كوردستان هۆكاری ئه‌م ململانێ درێژخایه‌نه‌ی نێو سه‌ركرده كارا‌و هێزه سیاسییه‌كانی كوردستان ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ رۆڵی دیارترین كه‌سایه‌تی نێو بزوتنه‌وه‌ی سیاسی كوردستان: "مسته‌فا بارزانی".
ئه‌م چاودێرانه پێیانوایه ئه‌و كه‌سایه‌تییه سیاسییه چالاكانه‌ی له‌ده‌یه‌ی 1930دا خه‌ونیان به‌وه‌وه ده‌بینی كه بزاڤێكی سیاسی جه‌ماوه‌ری له‌كوردستاندا وه‌ڕێبخه‌ن، له‌به‌دیهێنانی خه‌ونه‌كه‌یاندا ده‌سته‌وسان بوون، سه‌ره‌نجام بۆ به‌دیهێنانی ئه‌و خه‌ونه په‌نایان بۆ سه‌ركرده‌یه‌ك برد كه رۆژ به‌ڕۆژ ئه‌ستێره‌ی ناو‌و ناوبانگی زیاتر له‌هه‌ڵكشاندا بو، ئه‌گه‌رچی مه‌لا مسته‌فا له‌سه‌ره‌تاوه وه‌ك سه‌رۆكی خێڵێك ده‌ركه‌وت‌و ره‌نگه له‌ده‌سته‌به‌ركردنی په‌راوێزێك له‌ئازادی بۆ خێڵه‌كه‌ی بترازێ، خه‌ونی به‌سه‌ركردایه‌تیكردنی بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌لێكه‌وه نه‌بینیبێت، به‌ڵام چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی سیاسی ئه‌كتیڤی ئه‌و سه‌رده‌مه وه‌ك "ره‌فیق حیلمی‌و هه‌مزه عه‌بدوڵاو ئیبراهیم ئه‌حمه‌د" به‌ره‌و ئه‌و ئاڕاسته‌یه‌یان برد.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی چه‌ندین فاكته‌ری دیكه‌ی وه‌ك شۆڕش‌و یاخیبوونه به‌رده‌وامه‌كانی له‌حكومه‌تی ناوه‌ندی ئه‌وكات‌و هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافی ناوچه‌ی بارزان‌و پاشان به‌شداریكردنی له‌دامه‌زراندنی كۆماری مه‌هاباد‌و په‌ڕینه‌وه‌ی له‌ئاوی ئاراس به‌ره‌و یه‌كێتی سۆڤیه‌ت، هێنده‌ی تر پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری مه‌لا مسته‌فای به‌هێزكرد، تا بووه گرنگترین سەرکردەی رۆژگاری خۆی.
وێڕای ئه‌وه‌ش، شیوعییه‌كانیش له‌ڕۆژگارێكدا به‌هۆی په‌نابردنی مه‌لا مسته‌فاوه بۆ یه‌كێتی سۆڤیه‌ت، رۆڵیان له‌گه‌وره‌كردن‌و پشتیوانی بارزانیدا هه‌بوو، دواتر سه‌ره‌ڕای هه‌موو دژایه‌تی‌و ململانێكان، نه‌ك هێشتا ئه‌و به‌كه‌سی یه‌كه‌می پارتی مایه‌وه، به‌ڵكو له‌دوای خۆشیه‌وه، پارتی‌و هه‌زاران لایه‌نگر‌و ده‌ست‌وپێوه‌ندی بۆ كوڕ‌و نەوەکانی به‌جێهێشت.
باشترین رێگە بۆ تێگەیشتن لەمێژوی ٧٣ ساڵی رابردوی پارتی، تێڕوانینە لەكۆنگره‌كانی که له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنییه‌وه تا ئێستا، له‌زۆربه‌یاندا ململانێ‌و كێشمه‌كێشێكی توند له‌سه‌رده‌سه‌ڵات كراوه.
پارتی له16ی ئابی 1946دا كۆنگره‌ی یه‌كه‌می خۆی به‌ئاماده‌بوونی 70 ئه‌ندام له‌به‌غدا به‌ست‌و دامه‌زراندنی "پارتی دیموكراتی كورد" راگه‌یه‌ندرا. له‌م كۆنگره‌یه‌دا بارزانی به‌سه‌رۆك‌و شێخ له‌تیفی حه‌فید‌و كاكه زیاد به‌جێگری یه‌كه‌م‌و دووه‌م دانران. "هه‌مزه عه‌بدوڵا، عه‌لی عه‌بدوڵا، میرحاج ئه‌حمه‌د، ساڵح یوسف‌و ته‌ها محێدین" دیارترین كه‌س بوون كه بۆ سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵبژێردران. هه‌ر له‌كۆنگره‌ی یه‌كه‌مدا، ساڵح حه‌یده‌ری‌و نافیع یونس كه له‌شیوعییه‌كانه‌وه نزیكبوون‌و ده‌یانویست بێنه پارتییه‌وه‌و به‌شداری له‌دامه‌زراندنیدا بكه‌ن، به‌ڵام وه‌ك ناڕه‌زایی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر به‌وه‌ی كه شێخ له‌تیف‌و كاكه زیاد به‌جێگری یه‌كه‌م‌و دووه‌می سه‌رۆكی پارتی دیاریكران، كشانه‌وه.
كۆنگره‌ی دوه‌م له‌ئازاری 1951دا به به‌شداری 30 ئه‌ندام له‌به‌غدا به‌سترا، له‌م كۆنگره‌یه‌دا ململانێیه‌كی توند كه‌وته نێوان هه‌مزه عه‌بدوڵاو ئیبراهیم ئه‌حمه‌ده‌وه، كه گومانی ئه‌وه له‌كه‌سی یه‌كه‌میان ده‌كرا دوای ده‌ستگیركردنی، هاوكاری حكومه‌تی پادشایه‌تی كردبێت به‌رامبه‌ر به‌ئازاد كردنی، كۆنگره بڕیاریدا هیچ به‌رپرسیاریه‌تییه‌ك به هه‌مزه عه‌بدوڵا نه‌درێت. سه‌ركردایه‌تییه‌كی نوێ بۆ پارتی هه‌ڵبژێردرا كه دیارترینیان "ئیبراهیم ئه‌حمه‌د‌و نوری شاوه‌یس‌و عومه‌ر مسته‌فا‌و جه‌لیل هوشیار" بون. هه‌مزه عه‌بدوڵا بڕیاره‌كانی كۆنگره‌ی په‌سه‌ند نه‌كرد‌و رێكخستنێكی نوێی به‌ناوی "به‌ره‌ی پێشكه‌وتووی پارتی دیموكراتی كورد"ه‌وه دامه‌زراند.
كۆنگره‌ی سێهه‌م، له‌كانونی دووه‌می 1953دا به‌به‌شداری 40 ئه‌ندام له‌كه‌ركوك به‌سترا. له‌م كۆنگره‌یه‌دا ناوه‌كه‌ی گۆڕا بۆ "پارتی دیموكراتی كوردستان"و به‌حیزبێكی ماركسی لینینی پێناسه كرا‌و تیایدا به‌یه‌كجاری هه‌مزه عه‌بدوڵا له‌پارتی ده‌ركرا. دیارترین كه‌سی نوێ كه له‌م كۆنگره‌یه‌دا هاته سه‌ركردایه‌تییه‌وه "تاڵه‌بانی" بوو.
كۆنگره‌ی چواره‌م، یه‌كه‌م كۆنگره‌ی پارتی بوو كه به‌ئاماده‌بوونی مسته‌فا بارزانی ببه‌سترێت. به‌ر له‌به‌ستنی كۆنگره كه‌شێكی پڕ له‌ململانێ باڵی به‌سه‌ر پارتیدا كێشا بوو، که ململانێی نێوان چه‌پ‌و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان بو. شیوعییه‌كانی نێو پارتی ده‌یانویست زیاتر ئه‌م حیزبه به‌ره‌و چه‌پ به‌رن‌و نه‌تــــه‌وه‌ییه‌كانیش به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌یانویست زیاتر له‌شیوعییه‌كانی دوور بخه‌نه‌وه. چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی دیاری نێو پارتی له‌و سه‌رده‌مه‌دا نوێنه‌رایه‌تی ئه‌م دوو فكره جیاوازه‌یان ده‌كرد: له‌لایه‌ك هه‌مزه عه‌بدوڵاو ساڵح حه‌یده‌ری‌و حه‌مید عوسمان بون كه تازه گه‌ڕابوونه‌وه نێو پارتی‌و له‌به‌رامبه‌ریشدا ئیبراهیم ئه‌حمه‌د‌و جەلال تاڵه‌بانی بون. بارزانی‌و لیژنه‌ی ناوه‌ندی پارتی به‌ر له‌به‌ستنی كۆنگره، له‌حوزه‌یرانی 1959دا له‌ماڵی بارزانی كۆنفرانسێكیان له‌به‌غدا به‌ست، به‌بێ به‌شداریی سكرتێر‌و مه‌كته‌بی سیاسی، كۆنفرانسه‌كه بڕیاری سڕكردنی مه‌كته‌بی سیاسی‌و به‌ستنی كۆنگره‌ی چواره‌می راگه‌یاند. كۆنگره‌ی چواره‌م له3/10/1959 به‌ئاماده‌بوونی 130 ئه‌ندام له‌به‌غدا به‌سترا، كۆنگره بڕیاریدا "هه‌مزه عه‌بدوڵا، حه‌مید عوسمان، ساڵح حه‌یده‌ری، نه‌ژاد ئه‌حمه‌د" به‌یه‌كجاری له‌پارتی ده‌ربكرێن‌و ئیبراهیم ئه‌حمه‌د به‌سكرتێری پارتی هه‌ڵبژێردرا. زۆرێك پێیانوایه ئه‌مه یه‌كه‌م گۆڕانكاری سكرتێر‌و نێو سه‌ركردایه‌تی پارتی بوو كه بارزانی بەزه‌بری هێز کردی.
كۆنگره‌ی پێنجه‌م، ره‌نگه گرنگترین گۆڕانكاری نێو ئه‌م كۆنگره‌یه، كه به‌مه‌به‌ستی مۆڵه‌ت وه‌رگرتن له‌وه‌زاره‌تی ناوخۆی كۆماری تازه دامه‌زراوی عێراق له‌ئایاری 1960 به‌ئاماده‌بوونی 148 ئه‌ندام له‌به‌غدا به‌سترا، ئه‌وه بێت بۆ یه‌كه‌مجار ئافره‌تێك به‌ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی هه‌ڵبژێردرا كه ئه‌ویش "ناهیده شێخ سه‌لام"ی هاوسه‌ری نوری شاوه‌یس بوو.
كۆنگره‌ی شه‌شه‌م له1/7/1964 له‌قه‌ڵادزی به‌ئاماده‌بوونی 600 ئه‌ندام به‌سترا. به‌ر له‌به‌ستنی ئه‌م كۆنگره‌یه پارتی به‌هه‌لومه‌رجێكی دژوار‌دا تێده‌په‌ڕی، كه ئه‌ویش ململانێی توندی نێوان باڵی مه‌كته‌بی سیاسی‌و سه‌رۆكی پارتی بوو. له‌نیسانی 1964دا باڵی مه‌كته‌بی سیاسی كۆنفرانسێكی له‌ماوه‌ت به‌ست‌و بڕیاری لابردنی بارزانی له‌سه‌رۆكایه‌تی پارتی تیا راگه‌یاندرا. له‌به‌رامبه‌ریشدا، مسته‌فا بارزانی كۆنگره‌ی شه‌شه‌می به‌ست. كۆنگره وه‌فدێكی نارده ماوه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری كۆنگره بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی داواكه‌یان ره‌تكرده‌وه. كۆنگره بڕیاری ده‌ركردنی ئیبراهیم ئه‌حمه‌دی سكرتێر‌و چه‌ندین ئه‌ندامی مه‌كته‌یی سیاسی‌و كۆمیته‌ی ناوه‌ندی راگه‌یاند، له‌وانه "جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌ید عه‌زیزی شه‌مزینی، نوری ئه‌حمه‌د ته‌ها، نوری شاوه‌یس، عه‌لی عه‌سكه‌ری‌و عومه‌ر ده‌بابه". كه پاشان به‌زه‌بری چه‌ك به‌ره‌و ئێران ده‌رپه‌ڕێندران. هه‌روه‌ها كۆنگره به‌كۆی ده‌نگ، بارزانی به‌سه‌رۆكی پارتی‌و حه‌بیب محه‌مه‌د كه‌ریم-ی به‌سكرتێر هه‌ڵبژارد.
كۆنگره‌ی حه‌وته‌م، له15/11/1966 به‌ئاماده‌بوونی 370 ئه‌ندام له‌گه‌ڵاڵه به‌سترا. له‌م كۆنگره‌یه‌شدا چه‌ند ئه‌ندامێكی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی له‌ڕیزه‌كانی پارتی ده‌ركران، كه دیارترینیان ره‌مه‌زان عه‌قراوی‌و مسته‌فا قه‌ره‌داغی‌و فوئاد جه‌لال بوون. دیارترین ئه‌ندامی نوێی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی "سامی عه‌بدولره‌حمان" بو. هەروەها ئیدریس دەكرێتە بەرپرسی بارەگای بارزانی‌و مەسعودیش دەبێتە سەرۆكی دەزگای پاراستن، هەردوكیان دەبنە بڕیاربەدەستی راستەقینەی پارتی‌و لەمەدوا تەنانەت سكرتێر‌و مەكتەب سیاسیەكانی پارتیش بەبێ رەزامەندی ئەم دو زڕ برایە ناتوانن پەنجە بكەن بەئاودا.
كۆنگره‌ی هه‌شته‌م، له1/7/1970 به‌ئاماده‌بوونی 488 ئه‌ندام به‌سترا. دیارترین ئه‌ندامانی نوێی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی له‌م كۆنگره‌یه‌دا كه هه‌ڵبژێردران، "ئیدریس‌و مه‌سعود بارزانی" كوڕی مسته‌فا بارزانی بوون.
كۆنگره‌ی نۆیه‌م، به‌ر له‌به‌ستنی ئه‌م كۆنگره‌یه، پارتی‌و شۆڕشی ئه‌یلول رووبه‌ڕووی كاره‌سات‌و شكستێكی گه‌وره ببوونه‌وه له1975دا، هه‌روه‌ها دواتریش كۆچی دوایی مه‌لا مسته‌فا، پارتی له‌به‌رده‌م هه‌لومه‌رجێكی سه‌ختدا راگرتبوو. له11ی ئابی 1976دا پارتی له‌به‌رلینی رۆژئاوای ئه‌وكات، كۆنفرانسێك به‌به‌شداری 80 ئه‌ندام ده‌به‌ستێت‌و سه‌ركردایه‌تییه‌كی كاتی (قیاده موه‌قه‌ته) بۆ حیزب هه‌ڵده‌بژێرێت، كه دیارترینیان "مه‌سعود بارزانی، ئیدریس بارزانی، سامی عه‌بدولڕه‌حمان، عه‌لی عه‌بدوڵا، نوری شاوه‌یس، جه‌وهه‌ر نامیق، ئازاد به‌رواری، که‌ریم سنجاری، عارف ته‌یفور، که‌مال که‌رکوکی، وریا سه‌عاتی، ئازاد خه‌فاف" ده‌بن. دواتریش له‌مانگی ئایاری 1979دا له‌گوندی شاوانه‌ی شاری شنۆ پارتی كۆنگره‌ی نۆیه‌می ده‌به‌ستێت. له‌م كۆنگره‌یه‌دا مه‌سعود بارزانی به‌سه‌رۆكی پارتی هه‌ڵده‌بژێردرێت‌و عه‌لی عه‌بدوڵا-ش به‌سكرتێر.
كۆنگره‌ی ده‌یه‌م له2/12/1989 له‌گوندی هێشماوه‌ی ناوچه‌ی مه‌رگه‌وه‌ڕی كوردستانی رۆژهه‌ڵات به‌ئاماده‌بوونی 332 ئه‌ندام به‌سترا.
مه‌سعود بارزانی به‌سه‌رۆك هه‌ڵبژێردرا، دیارترین ئه‌ندامی نوێی هه‌ڵبژێردراوی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی‌و مه‌كته‌بی سیاسی له‌م كۆنگره‌یه‌دا "نێچیرڤان بارزانی‌و هوشیار زێباری" بوون.
كۆنگره‌ی یانزه‌هه‌م، یه‌كه‌م كۆنگره‌ی دوای راپه‌ڕینی كوردستان بوو كه پارتی له16ی ئابی 1993 له‌شاری هه‌ولێر به‌ستی. گرنگترین روداوی ئه‌م كۆنگره‌یه ئه‌وه‌بوو پارتی گه‌ل‌و حیزبی سۆشیالیست‌و به‌شێك له‌پاسۆكه‌كان چونه نێو پارتییه‌وه، كۆنگره "سامی عه‌بدولڕه‌حمان‌و حه‌مه‌ی حاجی مه‌حمود"ی به‌ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی‌و دواتریش مه‌كته‌بی سیاسی هه‌ڵبژارد، به‌ڵام زۆری نه‌خایاند حه‌مه‌ی حاجی مه‌حمود پارتی به‌جێهێشت.
كۆنگره‌ی دوانزه‌هه‌م، له6/10/1999 له‌هه‌ولێر به‌سترا. له‌م كۆنگره‌یه‌دا جگه له‌وه‌ی به‌كۆی ده‌نگ مه‌سعود بارزانی جارێكی‌تر به‌سه‌رۆكی پارتی‌و "نێچیرڤان بارزانی"یش به‌ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی هه‌ڵبژێردرانه‌وه، هه‌روه‌ها "مه‌سرور بارزانی" كوڕه گه‌وره‌ی مه‌سعود بارزانیش به‌ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی‌و مه‌كته‌بی سیاسی هه‌ڵبژێردرا.
كۆنگرەی سیانزەهەم، لەكۆتایی ساڵی 2010دا بەسترا، لەم كۆنگرەیەدا مه‌سعود بارزانی بەمەبەستی دورخستنەوەی ململانێ لەنێوان مەسرور‌و نێچیرڤاندا لەسەر بەدەستهێنانی زۆرترین دەنگەكانی بەشداربوانی كۆنگرەكە، پێشنیاری كرد دەنگ بەوە بدرێت نێچیرڤان بارزانی ببێتە جێگری سەرۆكی پارتی، لەم كۆنگرەدا هەریەك لەمە‌سرور بارزانی‌و سیداد مستەفا بارزانی زۆرترین دەنگیان بەدەستهێناو چەندین براو كەسوكاری مەسعود بارزانی‌و نێچیرڤان بارزانی بونە ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی.