مه‌سعود بارزانی : هەوڵدەدەین خەڵکی رۆژئاوا نەبنە قوربانی هیچ کارەساتێکی دیکە
  2019-10-08       1673       

مه‌سعود بارزانی لە تویتێکدا لەبارەی ئەو دۆخەی لە رۆژئاوای کوردستان دروستووە نیگەرانی خۆی دەردەبڕێت و رایدەگەیێنێت: ئەو پەڕی هەوڵدەدەین تاوەکو دڵنیابین لەوەی کە خەڵکی رۆژئاوا نابنە قوربانی هیچ کارەساتێکی دیکە.
 
ئاوێنه‌: ئەمڕۆ (سێشەممە 8-10-2019) مه‌سعود بارزانی لە تویتێکدا سەبارەت بە دۆخی رۆژئاوای کوردستان رایگەیاند: "زۆر نیگەرانین لەبارەی پەرەسەندنەکانی ئەم دوایەی رۆژئاوای کوردستان. ئێمە لە چەند کەناڵێکەوە لە پەیوەندیداین و ئەو پەڕی هەوڵدەدەین تاوەکو دڵنیابین لەوەی کە خەڵکی رۆژئاوا نابنە قوربانی هیچ کارەساتێکی دیکە".

ئه‌م په‌یامه‌ی بارزانی دوای ئه‌وه‌ دێت، دوێنێ ئه‌مریكا بڕیاریدا له‌ سوریا بكشێته‌وه‌ و كۆتایی به‌ مانه‌وه‌ی سه‌ربازی له‌ سوریا بهێنێت و هاوكات راشیگه‌یاند، رێگری ناكات له‌ هێرشی توركیا بۆ سه‌ر باكووری سوریا.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×