ئەمەریکا دو جەللادی مەترسیداری داعش لەهێزە کوردییەکان وەردەگرێ‌و دەیانباتە دەرەوەی سوریا
  2019-10-10       2316       

سەربازانی ئەمەریکا دو جەللادی مەترسیداری داعش کە بەئەشکەنجەدان‌و سەربڕینی زیندانیەکانی داعش بەناوبانگ بون، لەهێزە کوردییەکان وەرگرتوەو بۆ دەرەوەی سوریایان گواستوەتەوە.  


ئاوێنە: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ١٠ی ئەکتۆبەر، دۆنالد ترامپی سەرۆکی ئەمەریکا لەتویتێکدا نوسیویەتی "لەبەرئەوەی مومکینە کوردەکان یان تورکیا کۆنترۆڵی خۆیان لەدەست بدەن، وڵاتە یەکگرتوەکان پێشوەخت دو چەکداری داعشی ناسراو بەبیتلزەکان کە خەریکی سەر بڕین بون لەسوریا، لەو وڵاتە دور خراونەتەوەو گواستراونەتەوە بۆ شوێنێکی ئارامی ژێر دەسەڵاتی ویلایەتە یەکگرتوەکان، ئەم دو کەسە خراپترینی خراپەکان بون"!


سەرچاوەکانی هەواڵ ئاماژە بەوە دەکەن کە رۆژی چوارشەممەو لەسەروەختی هێرشی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان، سەربازانی ئەمەریکی دو زیندانیکراویان بەناوی ئەلکساندەر کوتی‌ تەمەن ٣٦ ساڵ‌و شەفیع شێخ-ی تەمەن ٣١ ساڵ، کە لەزیندانی هێزەکانی سوریای دیموکرات-دا بون، وەرگرتوەو براونەتە دەرەوەی سوریا. ئەم دو ئەندامەی داعش، هاوڵاتی بەریتانین‌و پاس ئەوەی بون بەموسڵمان چونەتە ریزەکانی داعشەوەو دوای پاکسازی ناوجەکە لەهێزەکانی داعش لەلایەن قەسد-ەوە بەدیل گیراون‌و  زیندانی کراون.


ئم دو جەللادە بە"بیتلزە جیهادییەکان" بەناوبانگ بون، کە گروپێکی موزیکی جوار کەسی بەریتانی بون. ئەم دو جەللادەو دو کەسی تری بەریتانی ئەرکی ئەشکەنجەدان‌و سەربڕینی ئەو هاوڵاتییە رۆژئاواییانەیان پێسپێردرا بو کە لەلایەن داعشەوە دەستگیر دەکران، چەند هاوڵاتییەکی ئەمەریکییان سەربڕیوە.



تا ئێستا نزیکەی ١٢ هەزار ئەندامی داعش‌و هەزاران خێزانیان لەزیندانەکانی هێزەکانی سوریای دیموکراتدا دەستبەسەرن.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×