ژنە شەڕڤانی کورد، سیمبولی کۆڵنەدان
  2019-10-31       3571       

نوسینی: Parászka Boróka - بۆرۆکا پاراسکا، ڕۆژنامەنووسی هەنگاری

وەرگێڕانی لەهەنگاریەوە بەکەمێک دەستکاریەوە: گۆران هەڵەبجەیی



لە ئێستادا  شتگەلێکی زۆر سەیر دەربارەی کێشەی کورد ، وە کورد بەگشتی و شەڕڤانانی ژن لە میدیای هەنگاری و سۆشیال میدیادا باس دەکرێت.


زۆر سەیرە کە تێڕوانینی زۆربەی خەڵک بۆ ئەم مەسەلەیە تێڕوانینێکی  پیاوسالاری نەتەوەپەرستی  {نیشتمانی} ئەوروپیە. تەنانەت ئەوانەش دەگرێتەوە  کە زۆر بە قووڵی هاوسۆزن  لەگەڵ ئەو شتەدا کە  ناوی [دۆزی کوردە].

ئەمڕۆ دەمەوێ یادی شەڕڤانێکی  کۆچکردوو وەبیر ئێوە بهێنمەوە، کە ناوی { ئارین میرخان }بوو.کە لە دەمی ئابڵوقەی کۆبانیدا گیانی بەخشی {2014}.  وە لە ڕێگەی ئەم باسەوە  دەمەوێ دەستنیشانی هەڵەی خۆمان وەک  ئەوروپیەکان بکەم. ئارین میرخان لەوکاتەدا گیانی سپارد،(خۆیی تەقاندەوە)، کە تێکۆشان لەکۆبانیدا ئومێدی سەرکەوتنی نەمابوو،  هێزە ئیسلامیەکان  بە شەڕی ماڵ بە ماڵ دە هاتنە پێشەوە ، لەلایەکی دیکەوە یەدەکی کوردەکان کۆتایی هاتبوو،  لەهەموولاوە ئیسلامیەکان گەمارۆی کوردەکانیان دابوو ، لەو کاتەدا میرخان، کە تەمەنی  لەسەرووی بیستەوە بوو  ، وە خاوەنی  دوو منداڵ بوو، لەو دۆخەدا ئارین جەستەی خۆی بۆمبڕێژکرد  و خۆی کرد بە ناو جیهادیەکاندا  و خۆی تەقاندەوە،ئەمەش  بۆ پاراستنی هێزەکانی  خۆیان و  ئەو هاوڵاتیانەی بۆ خۆ پاراستن ڕوویان لەوان کردبوو.

ئارین بەم کارەی [27] ی لە جیهادیەکان کووشت .  گرنگی ئەو کارە لەخەسارتی کەسێکدا  نەبوو، بەڵکو لە فشاری دەروونی بوو لەسەر خەڵکە بەرهڵستکارەکە ،چونکە لەو کاتەدا روون بوو، کە شەڕڤانە  کوردەکان تا کۆتایی تێکۆشان دەکەن، و لەبرسا نامرن، چونکە  گەر  چەکیشیان  پێ نەما،  ئەوە وەکو قەڵغانی زیندوو پشتیوانی  لە شارەکەیان دەکەن.
دوای مردنی ، میرخان  بووە  بە  هێماو سومبوڵی   بەرگری و ناسنامەی  کوردا لەهەمو جیهاندا. هەموو ساڵێک ، لەیادی  گیانبەخت کردنیدا ، لەمانگی ئۆکتۆبەردا  بە ڕێزلێنانێکی سەربازی شایستە  یادی  دەکرێتەوە.هەروەها  لەکۆبانی  پەیکەرێکیان بۆ دروستکردووە. هەر بۆ ڕێز لێنان لەم گیان بەختکردوە [ ڵاندرو ویب میتشل ] بە ئامێری کەمان  پارچە مووزیکێکی  لە پێشبڕکێکی مووزیکدا لە کۆڵن پێشکەش کرد بە نێوی{ئارین میرخان} .

لەگەڵ ئەوەشدا ئەم کارە نائومیدە ، سەبارەت بەو ژنە کوردانە نەبوو کە داکۆکی لە شارستانیەتیەکەمان دەکەن، یاخود بۆ ئیمە دەجەنگن، یا لەبری ئێمە دەجەنگن بەڵکو  ڕێک ئەو وتارە شارستانیە  لەگەڵ  [ئۆربان] ی نەتەوەپەرست { سەرۆک وەزیرانی ئێستای هەنگاریا/ وەرگێڕ } و ئەردۆغانی ستەمکاری ئسوڵی دەڕوات.

ئەو  ژنە شەڕڤانانە ڕاهێنراون تا  پارێزگاری لە خۆیان و کەسوکاریان و ئەوانەی  دەورووبەریان بکەن.هیچ یەکەیەکی کەلتووری،تیئۆری شارستانی،لەپشت ئەم چالاکیە سەربازیانەوە نیە.
دەسەڵاتی ڕۆژئاوا بە دەقیقی ئەو کاتە دامەزرا کە نکولی لە دەوڵەتی نەتەوەیی کرا. ئۆجەلان وەک ئایدۆجۆلیستێک ئاماژەی پێداوە ، دەوڵەتی نەتەوەیی چارەسەری کیشەی کورد ناکات.
بەشداری ژن لە هێزی چەکداریدا بۆ شکاندنی سیستەمی  تەقلیدی کۆن زۆر پێوستە، هاوکات بۆ  جیاکردنەوەی  ئاینی و جیاکاری نیوان کەسەکان، بۆ هەموو ئەمانە  گرنگە کە کۆمەلگە  لەم خەباتەدا بەشداربن.

شتێکی سەیرە، کە ئەورۆپاییەکان سەرسامن بە شەڕڤانە ژنەکان کە جلی سەربازیان لەبەردایە ، سوپای زۆر وڵات وەک ئیسرائیل ئەمەریکاو وڵاتانی ئەورپا ژنە سەربازیان هەیە ،کە ئەمەش هەیکەلی  سرووشتی سەربازیە .
 
بەڵام ئەویش ڕاستە، کە هەرگیز لە هیچ شوێنێک  ئەم جۆرە یەکسانیە نەهاتووەتە دی، کە  بۆ کۆماندۆی ئافرەتانی کورد هاتووەتە دی. بەسەربازکردنی ئافرەت لەم حاڵەتەدا بۆ خۆی ئامانج نیە، بەڵام ئاماژەیە.  بەوەی ئەم ئافرەتانە، گەر دەرفەتیان بۆ برەخسێت و جەنگ نەمێنێت ، بەخێراترین کات واز لە چەک و لە سەربازی دەهێنن دەیگۆڕنەوە بە ژیانێکی ئاسایی ئاشتیانە..

کوشتنی چالاکوانێکی ژنی سڤیل [هیڤرین خەڵەف]  کە یەکەمین قوربانی ناسراوی هێرشی تورک بوو دەلیل و ئاماژەیەک بوو  بەوەی  بزانین چی ڕوودەدات گەر  لەناکاو چەکی شانی ژنە شەڕڤانەکان بکەوێت.


 ئەو دڕندەییەی  هیڤرینی پێ کوژرا  پەیوەندیەکی بەهیزی بە گیان لەدەستدانی  میرخانەوە هەیە.  جیهادیەکان لەبیریان نەچووبوو کە تووشی چ خەسارەتێک بوون بەدەستی ئەو ئافرەتە تێکۆشەرە چاونەترسانە . لە بیریان نەچوو بوو، کە  چەند ساڵ لەمەو لە چ ترسێکدا بوون   دەمێک ئەو  ئافرەتانە لێیان نزیک دەبوونەوە.  بۆیە چاوەڕی دەکەین کە کووشتنی لەو جۆرە ڕووبدەن، وە بێگومان ئافرەتی دیکە بەڕێوەن تا  گیانیان ببەخشن ،بۆ جیهادیەکان ئەمە جەنگێکی  قێزەوەنە ، بێ ئومیدە ، بێ کۆتایییە .

 

 

 

 

 

 

 

 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×